بڕیارى کردنه‌وه‌ى به‌شى VIP له هاتوچۆى هه‌ولێر "ڕاگیرا"
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان ڕایگه‌یاند، وه‌زیرى ناوخۆ ئاگاداریکردوونه‌ته‌وه که بڕیارى کردنه‌وه‌ى به‌شى VIP له هاتوچۆى هه‌ولێر "ڕاگیراوه".
هێمن هه‌ورامى له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نوسیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، ئه‌و پرسه ده‌بێت به پێی رێوشوێنه یاساییه‌کان یه‌کلایی بکرێته‌وه.
وتیشى "ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه جیاکارى دروستده‌کات ئێمه ڕه‌تیده‌که‌ینه‌وه".
له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوودا به‌شى VIP لە بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کرایه‌وه، بۆ رایکردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان به پاره، ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ ڕایگه‌یاند، کردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه جیاکارییه له‌نێوان هاوڵاتیاندا و داوای‌کرد ئه‌و به‌شه دابخرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار