مێژووی خۆبەرهەمهێنانەوە بڵاوکرایەوە

5 ساڵ لەمەوپێش




ئەم کتێبە خوێندنەوەی سێ ڕۆمانی نوسەر و ڕۆمان نووس (بەختیارعەلی)ە،و لە نووسینی: نوسەر(ئومێد حەمە عەلی)ە 

ئەم کتێبە سێ لێکۆڵینەوەی چڕوپڕە سەبارەت بە سێ ڕۆمانی نووسەر و رۆمانووس بەختیار عەلی کە ئەوانیش ڕۆمانەکانی "کەشتی فریشەتەکان، هەورەکانی دانیاڵ، دەریاس و لاشەکان"ـە. کتێبەکە کارکردنە لەسەر دیوە فیکریی و پەیامەکانی پشت چیرۆک و حیکایەتەکان و کەشفکردنی دیوێکی تاڕادەیەک پەنهانی تێکستەکانە. زیادەڕەوی نابێت ئەگەر بلێین ئەم کتێبە کارکردنە لە قووڵایی ئەم سێ تێکستەدا، نەک ئەو دیوەی هەموو خوێنەرێک بەری دەکەوێت. بۆیە خوێندنەوەی کۆمەکی زیاتری خوێنەر دەکات لە زیاتر لە دونیای کارکردنی بەختیار عەلی شارەزا بێت. ئەم کتێبە لە چاپکراوەکانی ناوەندی ڕەهەند و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار