ئارى هه‌رسین: قومبه‌له‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانتان بهڕوى ئێمه‌دا مهتهقێننهوه
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى خولى پێشووى فراکسیۆنى پارتى رایگه‌یاند که ده‌نگه نارازییهکانى حزبه‌که‌ى و گۆران ناتوانن رێکه‌وتنه‌که‌یان تێکبده‌ن و ده‌شڵێت:" قومبه‌له‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانتان بهڕوى ئێمه‌دا مهتهقێننهوه".
ده‌قى وتاره‌که‌ى ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى سه‌رکرایه‌تى پارتى:
له وڵاتێک‌دا رێکه‌وتنى سیاسى له نێوان نوخبه‌ى سیاسى سه‌رکردایه‌تى حیزبه‌کاندا ده‌کرێت. هه‌رچى خه‌ڵکانى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و نوخبه‌یه‌یه، مافى راده‌ڕبڕین و ره‌خنه‌یان هه‌یه، به‌ڵام هیچ له رێکه‌وتنه‌کان ناگۆڕن.
ئینسانى سیاسى عاقڵ خۆى به بالۆره‌ى لاوه کى خه‌ڵکى بێ ده‌سه‌ڵات و بێ بڕیاره‌وه مه‌شغوڵ ناکات. به‌ڵکو زیاتر خه‌ریکى جێبه‌جێکردنى به‌ند و مادده‌کانى ڕێکه‌وتنه‌کان ده‌بێت و کات به وه‌ڵامدانه‌وه‌و خۆ شڵهژاندنهوه به فیڕۆ نادات.
فڵان که‌سایه‌تى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان کۆمێنتێکى له‌سه‌ر ئێمه هه‌بێت زۆر له مه‌سه‌له‌کان ناگۆڕێت و دونیاش خراپ نابێت. حه‌تمه‌ن ئه‌و که‌سایه‌تیانه بۆیه ئه‌و ئه‌توارانه ده‌نوێنن چونکه مه‌رامى خۆیان بۆ نه‌چۆته سه‌ر و توڕه‌ن، ئێ قه‌یدى چیه، توڕه‌یى خه‌سڵه‌تێکى ساده‌و ساکارى ئینسانیه.
له هه‌مان کات دا پێویسته ئێمه له‌و حه‌قیقه‌ته تێبگه‌ین، وه‌ک چۆن له ناو ریزه‌کانى حیزبى ئێمه‌دا که‌سایه‌تى هه‌ن که له‌وانه‌یه حه‌زیان به به‌شداریکردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نه‌بێت له‌م که‌بینه نوێیه‌دا، به هه‌مان شێوه که‌سایه‌تیش له‌ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ن که حه‌زیان به‌م رێکه‌وتنه نیه. به‌ڵام نه ئه‌و ده‌نگه ناڕه‌زاییانه‌ى ناو ئێمه و نه ئه‌وانه‌شى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌سه‌ڵاتى تێکدانى رێکه‌وتنه‌که‌ى نێوانمانیان نیه.
گرنگه له‌و بنه‌مایه تێبگه‌ین که هاوپه‌یمانى نێوان ئێمه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به ماناى ته‌سلیم بوون به یه‌کتر نیه... به ماناى ده‌مکوتکردنى بۆچوونى ئازاد و ڕاى جیاواز نیه.
ده‌نگى جیاواز (له چوارچێوه‌ى مه‌نتیقى سیاسی) له قازانجى پڕۆسه‌ى دیموکراسیه له کوردستان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و ده‌نگانه چونه بابى ته‌شهیر و ته‌خوینه‌وه، ئه‌وا ئه‌وکات ئێمه قسه‌یه‌کى دیکه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و تهخوینچى و تهشهیرچیانهدا ده‌بێت.
ئه‌وکات پێیان ده‌ڵێین: ئێوه کێشه‌تان له‌گه‌ڵ ئێمه دا نیه، به‌ڵکو کێشه‌تان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تى خۆتان هه‌یه. چونکه ئه‌گه‌ر ئێمه خراپیش بین، ئه‌وا سه‌رکردایه‌تى ئێوه‌یه که دانى خێرى به ئێمه‌دا ناوه‌و ئاماده‌ى به‌شداریکردنى حوکمڕانیه له‌گه‌ڵمان له هه‌رێمى کوردستان. بچن خۆتان له‌گه‌ڵ خۆتان ساغ بکه‌نه‌وه و، قومبه‌له‌ى کێشه ناوخۆییه‌کانتان بهڕوى ئێمه‌دا مهتهقێننهوه.
بۆیه پێویسته ئه‌ندامانى پارتى له حاڵه‌تى وادا به گوێى مامۆستا شوکرى فه‌زلى بکه‌ن و هیچیتر:
گێره‌شێوێنێ که کاى کۆنى به‌بادا له‌کنت
چاکه هه‌ر لێى خوڕى سه‌یرى ده‌م و کاوێژى نه‌که‌ی
با لێگه‌ڕێین کاک مه‌سرور بارزانى سه‌رقاڵى ئه‌رکه سه‌ره‌کیه‌که‌ى خۆى بێت، که ئه‌ویش بریتیه له پێکهێنانى حکومه‌تى کابینه‌ى نۆهه‌م. ئه‌و کابینه‌یه‌ى که خه‌ڵکى کوردستان ماوه‌یه‌کى دوور و درێژه چاوه‌ڕوانى پێکهێنانى ده‌که‌ن.