به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ: ئه‌ردۆغان درۆ ده‌کات
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند ئه‌ردۆغان درۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات به‌ناوى ناوچه‌ى ئارامه‌وه بۆ نیشته‌جێکردنى ئاواره‌کان، ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیاى ناوچه‌که بگۆڕێت.
رامى عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2019 ره‌خنه‌ى توندى له‌ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا گرت و وتى"ئه‌ردۆغان درۆ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات و به‌ناوى نیشته‌جێکردنى ئاواره‌ى سورییه‌وه ده‌یه‌وێت دیمۆگرافیاى ناوچه‌که له باکورى سوریا بگۆڕێت و خه‌ڵکى ناوچه‌که ئاواره بکات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات( هه‌سه‌ده) به‌رپه‌رچى هێرشه‌کان ده‌ده‌نه‌وه و خاڵه‌کانى چاودێرى تورکیا به ئامانج ده‌گرن.
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکردۆته‌وه ئه‌وه‌ى له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌کوژرێت ته‌نها کورد نیه به‌ڵکو پێکهاته‌کانى سوریان، چونکه هه‌سه‌ده له شه‌ڕڤانانى کورد و عه‌ره‌ب و مسوڵمان و مه‌سیحى پێکهاتوون.
به‌ڕێوه‌به‌رى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ پێشوایه جیهان رێگه نادات ئه‌وه‌ى به‌سه‌ر شارۆچکه‌ى عه‌فریندا هات دووباره ببێته‌وه.
روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ باره‌گاکه‌ى له له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیایه‌و له‌ماوه‌ى چه‌دن ساڵى رابردوودا رۆڵى هه‌بووه له گه‌یاندنى زانیارى شه‌ر و روبه‌رووبونه‌وه‌کان له سوریا‌و دۆخى ژیانى هاوڵاتیان و ئاوه‌ره‌کانى بڵاوکردۆته‌وه.