سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ئەمڕۆ چوارشه‌ممه رەتیكرده‌وه بەشدارى خۆپیشاندانەکەى دوێنیی بەردەوام باڵیۆزخانەی ئەمریکای کردبێت لە عێراق، ئه‌وه‌ش له وه‌ڵامی مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا.
مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، وێنه‌ی هەر یەکە لە ( فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، هادی عامری سه‌رۆكی رێكخراوی به‌در کە بە ''بەکرێگیراوی ئێران'' ناویان هێنان بڵاوکرده‌وە، كه به‌شداریان كردوه له په‌لاماردانی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا.
هاوکات وێنەی هەر یەکە (ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی گرووپی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هل حه‌قی) بڵاوكرده‌وه و بە ''تیرۆرست'' ناوی بردن.
نوسینگەى ڕۆژنامەوانى فالح فەیاز ئه‌مڕۆ چوار وێنەى ناوبراویان بڵاوکرده‌وه‌و تێیدا رایگه‌یاند " دوێنێ لە گۆڕەپانى حوڕییەى شارى بەغدا سەرقاڵى ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنى چەکدارە کوژراوەکانى حەشدى شەعبى بووە نەک بەشداری خۆپیشاندانەکانی کردبێت بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق.''
