بەرپرسێکى عێراق: لێگەیشتنەکە بۆ نەهێتشنی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئێرانە لەهەرێم

8 كاتژمێر لەمەوپێش



راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەڵێت: ئەوەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران واژۆ کراوە، "یاداشتێکی لێکتێگەیشتنە" نەک "رێککەوتن"،  پێش شەڕی ئیسرائیل لە دژی کۆماری ئیسلامی ئامادەکراوە.

راشیدەگەیەنێت: هەندێك لە دەزگاکانی راگەیاندن باسیان لەوە كردووە گوایە لە سەردانەکەی عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران بۆ بەغداد، رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران واژۆ کراوە.

راوێژکارێتی ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامیەكدا ئاماژەی بەوەشداوە: دەیەوێت راستییەکان روونبکاتەوە بەوەی : عێراق كۆنوسێكی ئەمنیی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە، لە 19ی ئازاری 2023 واژۆکراوە، کە ناسراوە بە رێککەوتنی هاوبەشی تایبەت بە ئاسایشی سنورەکان و رێوشوێنەکانی  تایبەت بە نەهێشتنی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران لە هەرێم.

ئاماژە بەوەشدەكات: هەماهەنگی کراوە بۆ گۆڕینی ئەو كۆنوسە یان یاداشتی لێكگەیشتنە ئەمنییە، بۆ هەمان ناوەرۆك  بە ئاسایشی سنورەكان و هاوكاری ئەمنیی و ئەوەی پەیوەستە بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران بە هەر پێنج حزبەكەیەوە.

جەختیشدەكات: یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئەمنی کە واژۆ کرابوو، پێش دەستدرێژیی زایۆنیەکان بۆ سەر ئێران ئامادەکرابوو، کاتێکی پێویستی پێدراوەو لە کاتی سەردانەکەدا واژۆ کرا، پێداگریشدەكات لەوەی، هیچ رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران بوونی نییە، بەڵکو یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی ئەمنییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار