مستهفا قهرهسوو: زینی وهرتێ گۆڕهپانی گهریلایه، پارتی و یهكێتی و جیهانیش ئهمه دهزانن
5 ساڵ لەمەوپێش
مستهفا قەڕەسوو ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریى کەجەکە
پلانی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە قەندیل داگیر بکات. دەیەوێت پەدەکەش بکاتە هاوبەشی خۆی. دەوڵەتی تورک دوژمنە، هەموو جۆرە پلانێک جێبەجێ دەکات. پێویستە پەدەکە پشتگیری لە تورک نەکات. دەوڵەتی تورک بێ پشتگیری پەدەکە ناتوانێت قەندیل داگیر بکات.
پەدەکە خۆی لە زینێ وەرتێ جێگیر کرد و ئەمەش پیشانی دەدات کە پەیوەندیەکانی تورکیا و پەدەکە لە قۆناغێکی نوێدان. پەدەکە لەگەڵ ئەوەی دەزانێت تەڤگەری ئازادی کوردستان قبوڵی ناکات بۆچی دێت و لە شوێنەکانی گەریلا بارەگا دروست دەکات؟ زینی وەرتێ گۆڕەپانی گەریلایە.
شوێنی پەدەکە و یەنەکە نییە. لە ڕابردووشدا تەڤگەری ئازادی کوردستان ڕێگری لە هاتنی یەنەکە نەکردووە. لەبارەی قەندیلەوە لەگەڵ یەنەکە هەندێک پەیوەندی دروست کراون. بەڵام لە ڕاستیدا گۆرەپانی گەریلایە و تەڤگەری ئازادی کوردستان لە رووی سەربازی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنیەوە دەمێکە لەم هەرێمە سەروەرە. یەنەکە و پەدەکە و هەموو جیهانیش ئەمە دەزانێت. لەگەڵ ئەوەی ئەم شتە دەزانرێت بۆچی پەدەکە لە هەرێمێک کە گەریلای تێدا سەروەردە دەیەوێت هێزە سەربازیەکانی جێگیر بکات؟ با واز لە سیاسەتمەدار و شرۆڤەکان بهێنین، گەل بەرپرسی ئەمە، ئایا بۆچی؟
ئەم هەرێمە بە ئەندازەی ئەوەی بۆ تەڤگەری ئازادی گرنگە، بەو ئەندازەیە بۆ یەنەکەش گرنگە. ئەگەر پەدەکە لەم هەرێمە بە پشتگیری دەوڵەتی تورک سەروەر بێت، ئەوە بە واتای ئەوە دێت کە یەنەکە و سلێمانی گەمارۆ دەدرێن. ئەم هەرێمە بۆ گەریلا هەرێمێکی ستراتیژیە و ئەگەر پەدەکە هێزەکانی گەریلا تەسفیە بکات بۆ یەنەکەش هەڕەشەیەکی گەورەیە. هۆکاری هەڵوێستی یەنەکە ئەمەیە کە پەدەکە دواتر لەدژی ئەویش هەنگاو دەنێت. خۆی دەبینرێت هاتنی پەدەکە بۆ زینی وەرتێ بە واتای شەڕی دژی تەڤگەری ئازادی کوردان دێت. ئەو هێزانەی نایانەوێت لەدژی تەڤگەری ئازادی شەڕ بکەن، ئەم هەنگاوە قبوڵ ناکەن.
پەدەکە دەیەوێت ئامانجەکەی بشارێتەوە
لەبەرئەوەی پەدەکە ئامانجێکی قێزەونی هەیە، دەلین ئێمە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس هاتووین. بەڵام پێویستە بزانرێت ئەم هەرێمە ١٠٠ کیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە. لە هەندێک ناوچە لە ڕووی ئاسمانیەوە ئێران ٤٠-٥٠ کیلۆمەتر دوورە. بەڵام مرۆڤەکان ناتوانن بچنە ئەم هەرێمانە. ئەو شوێنەی کە پەدەکە لێی جێگیر بووە، هیچ ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنیەکانیش لەوێوە تێپەڕ نابن. لەو شوێنانە بە تەنها ڕێگای کوێستانەکانی گوندنشینان هەیە. لە خوارەوە ئۆتۆمبێڵێ مەدەنیەکان لە قەندیل تێدەپەڕن و دەچنە هەرێمەکانی ژێر دەسەڵاتی پەدەکە. لەو شوێنانە خاڵی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی هەپەگە و پەدەکە هەیە. بۆ تێپەڕبوون بەناو قەندیلدا جگە لەو ڕێگایە هیچ ڕێگایەکی تر نییە. لە شوێنەکانی تر گەریلا ڕێگا نادات باڵندەیەکیش بفڕێت. بۆیەش قسەکانی پەدەکە کە دەڵێن ئێمە بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتووین، جگە لە شاردنەوەی ئامانجە بێخێرەکانی هیچ شتێکی تر نییە. هەموو گوندنشینانی هەرێمەکە ئەمە دەزانن. درۆیە کە دەڵێم خانەوادەیەک لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان. ئەمە بە واتای هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی دێت. ئەگەر ئێمە شتێکی بەو شێوەیە قبوڵیش بکەین، بەڵام لە زینی وەرتێ شتێکی وامان نەبینیەوە. خۆی تا ١٥-٢٠ ڕۆژ لەمەوبەریش کەس نەیدەتوانی لە ڕێگای شۆسێی ئەو هەرێمە تێپەڕێت. ئۆتۆمبێڵی مەدەنیەکان ناتوانن لەو ناوچەیەوە تێپەڕن.هیچ واتای دروستکردنی بارەگای پەدەکە نییە. خۆی دوای ٥-٦ کیلۆمەتر خاڵی کۆنتڕۆڵ و بارەگای پەدەکەی لێیە.
ئەگەر بیانۆیەکی بەو شێوەیە هەبوایە، لەبەرئەوەی هەرێمی گەریلاکانە، دەچوونە لای فەرماندەی گەریلاکان و لەگەڵ بەرپرسانی تەڤگەری ئازادی دادەنیشتن و کێشەکەیان چارەسەر دەکرد. بەڵام بەهۆی ئەوەی هۆکار و لۆژیک لەم هەرێمە نییە، پەدەکە بەو شێوەیە نەهات و بە چەکی قۆرسەوە هاتە هەرێمەکە.
هێرشی سەر زینی وەرتێ بە واتای تەسفیەکردنی گەریلا و تەڤگەری ئازادی دێت
جێگیرکردنی سەرباز لە زینی وەرتێ، پارچەیەل لە پلانی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کوردانە. ئەوەی کە دەیەوێت تەڤگەری ئازادی کورد تەسفیە بکات دەوڵەتی تورکە. لە جیهاندا هەموو کەسێک ئەمە دەزانێت. جێگیربوون لە زینی وەرتێ بە واتای هەگاوی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد دێت و پەدەکە و دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم شتە ڕێککەوتوون. بەڵام نازانین پەدەکە چ بەڵێنێکی داوە. بەڵام دەزانین هیچ واتایەکی ئەو بەڵێنانە نییە. کاتێک تەڤگەری ئازادی کورد لاواز ببێت و تەسفیە ببێت، زەمینی سیاسی ئەو بەڵێنانەش نامێنن. دواتر پەدەکەش دەبێتە ئامانج. تاکە هۆکاری پەیوەندیەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک، پەکەکەیە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی پەکەکە تەسفیە بکات، پەیوەندی لەگەڵ پەدەکە بەهێز کردووە. فیدراسیۆنی باشووری کوردستان لە چاوپێکەوتنی جۆرج بۆش و ئەردۆغاندا لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٧ دا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە قبوڵ نەکراوە. لە چاوپێکەوتنەکەدا جۆرج بۆش وتبووی، پەکەکە دوژمنی ئێمەیە و بۆ ئەوەی پشتگیری لە تەسفیەکردنی پەکەکە بکەن، قبوڵیان کردبوو کە باشووری کوردستان دەناسن. ئەوەش قبوڵکردنێکی کاتیە. هۆکاری قبوڵکردنەکەشیان ڕاگەیاند، ڕایانگەیاند ئەگەر پەدەکە لەدژی پەکەکە لەگەڵمان جێی خۆی بگرێت، ئێمە دەتوانین پەیوەندیەکانمان لەگەڵیاندا بەهێز بکەین.
پێویست ناکات ئێمە باسی ڕاستی دەوڵەتی تورک بکەین. هەموو وڵاتپارێز و سیاسەتمەدارێکی تورک دەتوانێت ئەم شتە ببینێت. پەدەکە دەڵێت ئەو هێزە لە پشتمە، دەوڵەتی تورک هێرش ناکاتە سەرم. بەڵام دیار نییە پەیوەندی سیاسی چۆن دەبن. ئەگەر بڵێن بۆ تورکیاش دیارە، ئەوە نابێتە کەهانەت. بۆ کورد تاکە گەرەنتی، یەکێتی نەتەوەیی کورد و یەکگرتنیانە. بەم شێوەیە دەتوانرێت لە دیمۆراتیزەکردنی وڵاتاندا ڕۆڵ ببینین. جگە لەوە هەموو شتێک بۆ هەڵخەڵەتاندنە. بۆیەش پێویستە سیاسەتی کوردان بۆ مسۆگەرکردنی ژیانی ئازاد و دیموکراتی کوردان بێت.
پیویستە هەموو کەسێک باش بزانێت، ئەگەر بەهۆی تێکۆشانی ٤٥-٥٠ ساڵی پەکەکە نەبووایە، ئەمڕۆ پێشکەوتنەکانی چوار پارچەی کووردستان ڕوویان نەدەدا. پەکەکە پلانی دەوڵەتانی تێکداوە. یەکێک لەو هۆکارانەی کە کورد و پەکەکە وەک دوژمن دەبینن ئەمەیە. بۆیە دەزانن ناتوانن هەڵوێستی ولاتپارێزی کوردبوون، وڵاتپارێزی و ئازادی کە پەکەکە خوڵقاندووەیەتی تێکبشکێنن. دەڵێن ئەگەر ئێمە پەکەکە لاواز بکەین، لاوازکردنی ئەوانەی تر ئاسان دەبێت. بەم هۆیەوە پلانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک بە واتای ئەوە دێت کە پەدەکە بە دەستی خۆی خۆی لەناودەبات. تەسفیەکردنی پەکەکە بە واتای لێدانی گۆرزێکی گەورە لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد دێت. تێنەگەیشتن لەمەش بە واتای دوورکەوتنەوە لە ڕاستی کورد دێت.
هێرشی سەر زینی وەرتێ بە واتای هەنگاوی تەسفیەکردنی تەڤگەری ئازادی کورد دێت. ئەوەش پارچەیەکی تەسفیەکردنە. پێویستە کورد بەم شێوەیە تێبگەن. لەبەرئەوەش، هەنگاوەکەی پەدەکە قبوڵناکرێت. ئەمە هەرێمێکی گەریلاکانە. دواتر دەڵێن بۆ ئەگەر گەریلا دەست لەو هەرێمە هەڵگرن چی دەبێت. ئەمە قبوڵ ناکرێت. هەڵوێستی ڕاستەقینەی وڵاتپارێزی ئەوەیە کە پێویستە هەموو کەسێک بگەڕێتەوە سەر شوێنەکانی رابردوویان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست جەنگی سێیەمی جیهانی ڕوودەدات و هاوسەنگی نوێ دروست دەکرێن. پێویستە لەم قۆناغەدا کێشە لە نێوان لایەنە کوردیەکاندا دروست نەبن. بە پەیوەندی دیموکراسی و لەیەکتێگەیشتن پێویستە لەدژی دوژمنانی گەلی کورد هەڵوێستی ڕاست پیشان بدرێت.
هەر کاتێک کێشە دروست دەبێت، پەدەکە دەڵێت 'پەکەکە لێرە چی دەکات. بەهۆی پەکەکەوە زیان بەر گوندەکان دەکەوێت، بەهۆی پەکەکەوە گوندەکان چۆڵ دەکرێن' بەم قسانە دەیەوێت هێرشی دەوڵەتی تورک بشارێتەوە. پێویستە ئێمە ڕایبگەیەنین، پەکەکە ٤٠ ساڵە لەم هەرێمانەیە. لە ساڵی ١٩٨٢وە لەنیوان پەدەکە و پەکەکە پڕۆتۆکۆڵی پشتگیری ئیمزاکراوە. پەکەکە ٤٠ ساڵە لە باشووری کوردستان لەدژی هەموو هێزێکی بیانی بەرخۆدانی کردووە. لەدژی دەوڵەتی تورک، لەدژی ئێران و لەدژی داعش بەرخۆدانی کردووە. ٢ ساڵ بەر لە ئێستا گەریلا لە کەرکوک کشایەوە. پێویست ناکات ئێمە باسی بکەین کە گەریلا لەدژی داعش چۆن شەڕی کرد. پەدەکە و یەنەکە بە باشی ئەم شتە دەزانن. ئەگەر گەریلا لە شەنگال ئێزدیانی لە قڕکردنی ڕزگار نەکردایە، پەدەکە وەک هێزێک کە پشتگیری لە قڕکردنی ئێزدیان دەدات لەقەڵەمدەدرا. بەم شێوەیە ڕێگری لەو بۆچوونەش کرا و کاریگەری قڕکردن کەمکرایەوە.
زۆر راستی لەبەرچاون بەڵام هیچ واتەکی ئەو قسانەی پەدەکە نییە کە دەڵێت، پەکەکە هێزێکی رەوا نییە. بۆ هێرشی تەسفیەکردنی دەوڵەتی تورک بەدوای بیانۆدا دەگەڕێت. لەسەر ئەم بیانۆیانە باس لە هۆکاری جێگیرکردنی هێزەکەی لە زینی وەرتێ دەکات. پرسەکە ڕێوشوێن لەبەرانبەر ڤایرۆسەکە نییە. دەیانەوێت بڵێن گەریلا هێزێکی ڕەوا نییە، زیان بە گوندەکان دەگەیەنێت و ئێمەش بۆیە لەگەڵ دەوڵەتی تورک گەریلا دەردەکەین.
پەدەکە با بە ڕووپۆش ڕووی خۆی نەشارێتەوە
ئەمە زۆر ڕوون و ئاشکرایە کە گوندەکانی قەندیل، لە ئازادترین و دیمۆکراسیترین بارودۆخدان. گوندەکان، پێشتر چۆڵکرابوون، بەڵام ئێستا ئاوەدانن. هەموو ساڵێک بە سەدان خانووی نوێی لێ دروست دەکرێن. دانیشتوانەکەی بەردەوامن لە کاری رۆژانەیان وەکو باخداری و بەخێوکردنی ئاژەڵ. تەنها کێشەیەک کە هەیانە، هێرشە ئاسمانیەکانی دەوڵەتی تورکە. تاکە لایەن کە پشتیوانی ئەو هێرشانە دەکات، پەدەکە و ئەمریکایە . لە هێرشەکاندا بە دەیان کەسی مەدەنی کوژراون. بەلام پەدەکە هیچ کاتێک قسەیەکیشی نەکردووە. ئامانجێکی تری بۆردوومانی قەندیک و کوشتنی خەڵکی مەدەنی ئەوەیە کە بڵێن، سەیرکەن پەکەکە لێرەیە، بۆیە خەڵکی مەدەنی دەکوژرێن. پەدەکە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر قەندیل، بادینان، مەخموور، ڕۆژئاوا و شەنگال بەم شێوەیە لەیەکدەداتەوە. ناتوانێت بڵێت دەوڵەتی تورک دوژمنی کوردە بۆیە ئەو هێرشانە ئەنجامدەدرێن. دەوڵەتی تورک ئێستا بەهەزاران سیاسەتمەدار، پەرلەمانتار، هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و وڵاتپارێزی کوردی دەستگیرکردووە. نە تەنها کورد، ئەندامانی هەموو هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا دەستگیر دەکات. پەدەکە دەیەوێت بڵێت کە خۆتان ڕادەستی دەوڵەتی تورک بکەن. تا ئەوە ڕوونەدات، دەوڵەتی تورک دەست لە هێرشەکانی هەڵناگرێت.
با پەدەکە ڕووپۆش نەبەستێت. با بیڵێت ئێمە دەمانەوێت گەریلاکان لە هەموو شوێنێک دەربکەین و بۆیەش لەگەڵ دەوڵەتی تورک هاوکاری دەکەین. هیچ نەبێت نیەتی خۆیان ئاشکرا دەکەن. لەبەرئەوەی پەدەکە زۆر جار ئەو شتەی کردووە. لەگەڵ سەدام یەنەکەی لە هەولێر دەرکرد. دەزانرێت کە هەوڵیر هەرێمی سۆرانە و لە ڕابردووە لەدەست یەنەکەدایە. لەگەڵ سەدام کە گەورەترین دوژمنی کورد بوو، ئەو دۆخەی کۆتایی پێهێنا. لەگەڵ سەدام ڕێکەوت. دوای شۆڕشی ئێران ڕێکخستنەکانی کورد لە رٶژهەڵاتی کوردستان لەدژی ئێران تێدەکۆشان و خۆسەری و فیدراسیۆنیان داوا دەکرد. لەو کاتەدا پەدەکە بۆ تێکشکاندنی بزووتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوکاری ئێرانی کرد، ئەمانە خەیاڵ نین، ڕاستین.
پەدەکە بۆ ئەوەی لایەنەکانی تر تەسفیە بکات هەموو کاتێک لەگەڵ دوژمنانی کورد کاری کردووە. لە ئێستاشدا گروپی ئەنەکەسە کە سەر بە پەدەکەیە لە ڕۆژئاوا بە شێوەیەکی سیاسی ئەو کارە دەکات. لە عەفرین پشتگیریان لە داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد. لە سەرێکانی و گرێ سپی هەمان شتیان کرد. خایینانی وەک عوسمان و نیزامەدین کە لەناو پەکەکە هەڵهاتن و پەنایان بۆ پەدەکە برد ، پێش داگیرکردنی سەرێکانی نامەیان بۆ دەوڵەتی تورک و میتی تورک نارد و باسی ئەوەیان کرد کە دەیانەوێت لە ڕۆژئاوا لەدژی قەسەدە و پەیەدە شەڕ بکەن. ئەگەر پەدەکە لەدژی ئەم شتانە بوەستایەتەوە، ئەو کەس و لایەنانە نەیاندەتوانی ئەو کارانە ئەنجام بدەن.
پەدەکە لە رابردوودا بەم شێوە سیاسەتانە لەوانەیە ڕێکخستنەکانی بەهێز کردبێت، بەڵام لە ئێستادا لە بارودۆخی جەنگی سێیەمی جیهاندا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی نوێ دروست دەبن و هاوسەنگیە کۆنەکان تێکدەچن، ئەو سیاسەتانەی بە کەڵکی گەلی کورد نایەن. بەتەنها پەیوەندی و ڕێککەوتنی ستراتیکی سوودی بۆ کورد هەیە. ئەگەر لە ڕابردوودا هەڵویستی نەرێنیش هەبووبێت، پێویستە دەست لەو هەڵوێستانە هەڵبگرن. نەک تەنها پارتێک، بەڵکو بۆ ئەوەی گەلی کورد سەربکەوێت، پێویستە سیاسەتێکی نەتەوەیی پیشان بدرێت. پێویستە کورد لەسەر یەکێتی نەتەوەیی سیاسەت بکات. کێشەکانی باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا پێویستە لەسەر ئەم بناغەیە چارەسەر بکرێن. لەجیاتی ئەوەی پشت بە هێزە دەرەکیەکان ببەستن، پێویستە پشت بە یەکێتی نەتەوەیی کورد ببەستن. ئەگەر بەرژەوەندی پارتەکانیان بخەنە پێش بەرژەوەندی نەتەوەیی، زران بە هەموو پارتەکان دەگەیەنن.
پێویستە پەدەکە نەبێتە پارچەیەک لە پلانی دەوڵەتی تورک لەدژی پەکەکە. هیچ پارت و رێکخستنێکی کورد بۆ کوشتنی گەریلا و گەنجانی کورد پێویستە هاوکاری دەوڵەتی تورک نەکەن. پێویستە پەکەکە بە زووترین کات لە زینی وەرتێ بکشێتەوە و دۆخەکە ئارام ببێت. داواکاری تەڤگەری ئازادی کورد ئەوەیە کە هەموو لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر شوێنەکانی پێشووی خۆیان.
پلانی دەوڵەتی تورک ئەوەیە قەندیل داگیر بکات. دەیەوێت پەدەکە بکاتە هاوبەشی خۆی. دەوڵەتی تورک دوژمنە، هەموو پلانێک جێبەجێ دەکات. پێویستە پەدەکە پشتگیری ئەوان نەکات. دەوڵەتی تورک بێ پشتگیری پەدەکە ناتوانێت قەندیل داگیر بکات. پێویستە پەدەکە لەو پلانەدا جێی خۆی نەگرێت. پێویستە لەدژی هێرشەکە بێت. پێویستە ڕێگا لە بەرخۆدانی گەریلاکان نەگرێت. بێگۆمان پێویستە پشتگیری لە گەریلاکان بکات. ئەگەر نەتوانێت پشتگیری لە گەریلاش بکات پێویستە پشتگیری لە دەوڵەتی تورک نەکات و پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتی تورک دروست نەکات.