چه‌کداره بیانییه‌کانى سوریا له ئه‌ردۆغان یاخى بوون و ئاماده‌نین بچنه لیبیا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
" به‌ره‌ى نوسره ده‌ستى داوه‌ته ده‌ستگیرکردنى ئه‌و چه‌کداره بیانیانه‌ى سوریا که ره‌تیده‌که‌نه‌وه بۆ شه‌ڕکردن بچنه لیبیا".
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ته‌موزى 2020 بڵاویکرده‌وه که به‌ره‌ى به‌ناو رزگاریخوازى شام (به‌ره‌ى نوسره‌ى پێشوو) که "گروپێکى تیرۆرستیى هاوپه‌یمانى تورکیایه، ده‌ستى به ده‌ستگیرکردنى چه‌کداره یاخیبووه‌کان کردووه".
روانگه‌که ئاشکرایکردووه که له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه، "تیرۆرستانى به‌ره‌ى نوسره ئه‌میرى گروپى (سوپاى که‌نار)ى چه‌کداریان ده‌ستگیرکردوه که هاوپه‌یمانى تورکیایه و ناوى (فه‌زل لیبی)یه".
به‌ره‌ى نوسره جگه‌له سه‌رکرده‌ى ئه‌و گروپه پێنج چه‌کدارى دیکه‌شى ده‌ستگیر کردوه که سه‌رجه‌میان ره‌گه‌زنامه‌ى بیانییان هه‌یه و ره‌تیانکردوه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕکردن بچنه لیبیا.