کاتى ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانیه‌کانى هه‌رێم راگه‌یه‌ندرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند که رۆژى شه‌ممه 1ى ئاب گه‌شته ئاسمانییه‌کانى هه‌ردوو فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى به کۆمه‌ڵێک رێککارى ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستپێبکاته‌وه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیرى گواستنه‌وه و گه‌یاندنى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:"رۆژى شه‌ممه‌ى داهاتو، 1ى ئاب گه‌یشته‌کان له هه‌ردو فرۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى ده‌ستپێده‌کاته‌وه".
ناوبراو راشیگه‌یاند: جووڵه‌ى ئابوورى و مرۆیى له نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتانى جیهان به کردنه‌وه‌ى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانییه‌کان ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار