مسته‌فا کازمی: رۆژی 6ی حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئه‌نجامده‌درێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئاشکراکردو ڕایگه‌یاند، رۆژی 2021/6/6 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامده‌درێت.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، مسته‌فا کازمى له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، رۆژى 2021/6/6 هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ئه‌نجامده‌درێت‌و سه‌رجه‌م ئاماده‌کارییه‌کان ئاماده ده‌که‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ند ده‌بن به‌دابینکردنى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه.
کازمى داواى له‌هاوڵاتیان‌و لایه‌نه‌کان کرد، خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى حوزه‌یرانى مانگى داهاتوو"پێویسته هه‌موان به‌شداربن له‌و پرۆسه‌یه‌و دیاریکردنى چاره‌نوسى عێراق".
له‌باره‌ى کوژرانى ژماره‌یه‌ک له‌خۆپیشانده‌رانى عێراق له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق وتی، لێکۆڵینه‌وه له‌و روداو‌و توندویژیانه ده‌که‌ن که به‌رامبه‌ر به‌خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامدراون، وتیشى:" هه‌رکه‌سێک ده‌ستى هه‌بووبێت له‌ئه‌نجامدانى توندوتیژى به‌رامبه‌ریان، ده‌ستگیرده‌کرێت‌و روبه‌ڕوى یاسا ده‌کرێته‌وه بۆئه‌وه‌ى سزاى تاوانه‌که‌ى وه‌ربگرێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ناکۆکی‌و ململانێى ده‌ره‌کیو ناوخۆییه‌کان بونه‌ته مه‌ترسیو هه‌ڕه‌شه له‌به‌رده‌م عێراقدا، بۆیه وه‌ک حکومه‌ت هه‌مو هه‌وڵه‌کانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆئه‌وه‌ى ئاسایش‌و ئه‌منیه‌ت بۆ عێراق دابینبکه‌ن.