دهۆک؛ بۆ یه‌که‌مجار گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا تۆمارکرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بۆ یه‌که‌مجار له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاى کۆرۆنا دوو توشبووى ڤایرۆسه‌که له قه‌زاى ئاکرێى سه‌ربه پارێزگاى دهۆک گیانیان له‌ده‌ستدا .
ته‌ندروستى دهۆک ئاشکرایکرد، ئه‌و دوو که‌سه دوێنێ شه‌ممه سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌ى گوڵانیان کردووه له ئاکرێ به‌هۆى ئه‌وه‌ى نیشانه‌ى کۆرۆنایان هه‌بووه و دواتر ده‌رکه‌وتووه نه‌خۆشییه‌که‌یان گرتووه.
له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا له‌پارێزگاى دهۆک، ئه‌و دوو حاڵه‌ته حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدانن که تۆمارکراون.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، 581 که‌س له پارێزگاکه توشى کۆرۆنا بوون، که 362 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و دوو تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌پێى ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، تائێستا 14 هه‌زار و 134 توشبووى کۆرۆنا تۆمارکراون که نۆ هه‌زار و 177 تووشبوو چاکبوونه‌ته‌وه و 553 تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.