له حه‌فتانین گه‌ریلا دژى سه‌ربازانى تورکیا به‌رخودانى گه‌وره تۆمار ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گه‌ریلاکانى یه‌ژاستار له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێڕیى جه‌نگى حه‌فتانیندا، دوێنێ له‌دژى سوپاى ده‌وڵه‌تى تورک چالاکییان ئه‌نجامدا 13سه‌ربازى سوپاى تورکیایان سزاداوه.
ڕاگه‌یه‌ندراوى یه‌ژاستار:
هێزه‌کانمان له کاتژمێر ٠٧:٤٥ خوله‌ک له دژى یه‌که‌یه‌کى سه‌ربازى سوپاى داگیرکه‌رى ده‌وڵه‌تى تورک له نێوان ته‌په‌ى دووپشک و ته‌په‌ى شه‌هید بێریڤان چالاکیه‌کیان ئه‌نجامدا. له‌و چالاکیه‌دا ٩ سه‌ربازى دوژمن سزا دران که یه‌کێکیان پله‌دارێکى سه‌ربازى بوو، هاوکات ٦ سه‌ربازیش بریندار بوون.
هێزه‌کانمان له کاتژمێر ١٤:٣٠ خوله‌ک له گردى شه‌هید به‌رخۆدان، که ده‌که‌وێته ده‌ڤه‌رى خانتوره‌وه، له هێزى داگیرکه‌ریانیان دا، له‌و چالاکیه‌دا گورزێکى به‌هێز له په‌ناگه‌ى دوژمن درا و په‌ناگه‌که به ته‌واوه‌تى هه‌ڵوه‌شایه‌وه و چوار سه‌ربازى دووژمن سزا دران.
سوپاى داگیرکه‌رى تورک دواى ئه‌م چالاکییانه به هێلیکۆپته‌رى سکۆرسکى سه‌ربازه سزادراو و برینداره‌کانى خۆى له هه‌رێمه‌که دوور خسته‌وه.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک، هه‌رێمى زاپى سه‌ر به هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیایان بوردوومان کرد:
٥ى ئاب کاتژمێر ٢١:٣٠ خوله‌ک فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ناوچه‌کانى جیلۆى بچوک، کوڕه‌ژارۆ و چه‌مجویان بوردوومان کرد.
٦ى ئابیش کاتژمێر ٠٩:٠٠ فڕۆکه جه‌نگییه‌کان ناوچه‌ى جیلۆى بچوکیان جارێکى دیکه بوردوومان کرده‌وه.
بۆردوومانه‌کان هیچ زیانێکى هێزه‌کانمانى به‌دواوه نه‌بوو.