له‌یادى سه‌د ساڵه‌ى سیڤه‌ردا؛ له‌سه‌ر پرسى ده‌وڵه‌تبوون چوار ئه‌کادیمى پرۆژه‌یه‌ک پێشنیار ده‌که‌ن

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له یادى تێپه‌ڕبوونى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر مۆرکردنى په‌یمانى سیڤه‌ردا، چوار ئه‌کادیمى پسپۆرى کورد پرۆژه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌لته‌رناتڤێک بۆ ده‌وڵه‌تبوون له رێگاى کتێبێکه‌وه پێشنیار ده‌که‌ن.
هه‌ریه‌ک له د. شێرکۆ کرمانج و د. سه‌ردار عه‌زیز و د.ئارام ره‌فعه‌ت و د. هه‌ردى مێد توێژینه‌وه‌یه‌کیان له‌باره‌ى تیپه‌ڕبوونى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێککه‌وتنامه‌ى سیڤه‌ردا له شێوه‌ى کتێبێک‌دا نووسیووه‌و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌و چوار توێژه‌ره وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ناساندنى کتێبه‌که‌یان ده‌ڵێن " لێره‌دا پرسى ده‌وڵه‌تبوون وه‌ک به‌دیل دێته پێشه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تبوون زیاتر له ڕێگایه‌کى هه‌یه".
"ئێمه سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تبوون له نیشتیمان‌دا (تێره‌تۆریدا) ده‌بینین، هاوکات‌و دواتر ده‌وڵه‌تبوون له حوکمداریدا، له دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌دا، له هه‌بوونى ئاگایى ده‌وڵه‌تدارییدا، له تۆکمه‌کردنى خود‌و شوناس‌و زمان‌و که‌لتورى پێکه‌وه‌ژیان‌و یه‌کسانیو عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌رهه‌مهێنانى هێزدا، له پێشاندانى نمونه‌ى جوان به دنیادا ده‌بینین، نه‌ک داوایه‌کى ڕ‌وتى سۆزدار".
ده‌قى سه‌ره‌تاى پرۆژه‌که که له‌لایه‌ن ئه‌و چوار توێژه‌ره نووسراوه:
پڕۆژه‌یه‌ک بۆ سه‌د ساڵه‌ى سیڤه‌ر
دواى سه‌ده‌یه‌ک له مۆرکردنى په‌یمانى سیڤه‌ر، پێداچوونه‌وه به ڕووداو و ده‌رکه‌وته‌کانى ئه‌و سه‌د ساڵه‌و تێڕوانین له دوارۆژ کاتى هاتووه. سه‌ده‌ى بیست له زۆر ڕووه‌وه جیاوازه له سه‌ده‌کانى پێشووتر. له سه‌ده‌ى بیستدا، تێگه‌یشتن‌و هاوبه‌شه دینییه‌کان وه‌ک گرێده‌رى کۆمه‌ڵگه‌کان لاواز ده‌بێت‌و خه‌لافه‌تى موسڵمانان له‌ناوده‌چێت. ئه‌وروپییه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین له دیدى خۆیانه‌وه دابڕێژنه‌وه. ئه‌م هه‌وڵه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کانى تراژیدیاى جۆراوجۆر له ناوچه‌که به‌رهه‌مدێنن. ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانی، وه‌ک هێزى باڵا‌و سیسته‌مى به‌ڕێوه‌چوونى ناوچه‌که، هه‌ڵده‌وه‌شێنرێت. له جێگایدا سیسته‌مگه‌لێکى نوێ به کۆمه‌ڵێک چه‌مک‌و ئایدیا دێته ئاراوه، له‌وانه: ده‌وڵه‌ت، نه‌ته‌وه، سنور، شوناس، مۆدێرنه، به‌شاربوون، که به‌گشتیى ئایدیاى ئه‌وروپایین. بۆ سه‌ر له نوێ داڕشتنه‌وه‌ى ناوچه‌که چه‌ندین کۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى سازده‌کرێت، له‌وانه: کۆنفرانسى ڤێرسایو سیڤه‌رو لۆزان، چه‌ندین په‌یمانیش مۆرده‌کرێت.
په‌یمانى سیڤه‌ر له‌نێوان به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نساو ئیتاڵیا وه‌ک لایه‌نى سه‌ره‌کى براوه‌ى شه‌ڕى یه‌که‌مى جیهانى له‌لایه‌ک‌و تورکیا وه‌ک لایه‌نى دۆڕاو له ١٠/٨/١٩٢٠ له شارى سیڤه‌ر له فه‌ڕه‌نسا مۆرکرا. به‌پێى په‌یمانى سیڤه‌ر، له به‌شه داگیرکراوه‌که‌ى ئیمپراتۆریه‌تى عوسمانى چه‌ند ده‌وڵه‌تێک له‌ژێر ئینتیدابى به‌ریتانی یان فه‌ڕه‌نسى دروستکران، به‌ڵێنى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێکى سه‌ربه‌خۆ به ئه‌رمه‌نییه‌کان‌و ناوچه‌یه‌کى ئۆتۆنۆمییش، که هه‌لى گه‌شه‌کردنى بۆ ده‌وڵه‌ت هه‌بێت، به کورد درا.
مادده‌ى ٦٤ ى په‌یمانى سیڤه‌ر پێشنیارێک ده‌خاته‌ڕوو بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ى به‌شێکى به‌رچاو له کوردستانى ژێر ده‌ستى عوسمانییه‌کان‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى ساڵێکدا، له مێژووى ده‌ستبه‌کاربوونى په‌یمانه‌که، کورده‌کانى تورکیا داوایه‌کیان پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵه‌ى گه‌لان کرد‌و نیشانیاندا که ئاره‌زو ده‌که‌ن له تورکیا جیاببنه‌وه‌و ئه‌ویش داواکه‌ى ڕه‌چاوکردن، ئه‌وه ده‌بێت تورکیا ده‌ستبه‌ردارى هه‌موو مافه‌کانى بێت. هاوکات، پێشنیارى پێکه‌وه‌لکانى ئاره‌زومه‌ندانه‌ى کورده‌کانى ویلایه‌تى موسڵیش به کورده‌کانى ده‌وڵه‌ته سه‌ربه‌خۆکه ده‌کات.
کاتێک ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک ئه‌کادیمیى ئاوێ له ساته‌وه‌ختى سیڤه‌ر ده‌دینه‌وه، وه‌ک ڕووداوێکى سیاسى ته‌ماشاى ده‌که‌ین. ڕووداوى سیاسى به‌ماناى ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بۆ ده‌ستکاریکردن‌و گۆڕینى ئاراسته‌ى پیاده‌کراو و ده‌ستپێکردنى ئاراسته‌یه‌کى نوێ. ساته‌وه‌ختى سیڤه‌ر ڕووداوێکى ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ تێگه‌یشتنى کورد بۆ خۆی‌و په‌یوه‌ندى به سیسته‌مى ناوچه‌ییو جیهانیو نۆرمه‌کانى به‌ڕێوه‌بردنه‌وه.
له‌کاتێکدا سیڤه‌ر ساته‌وه‌ختى دانپێنان‌و ناسین‌و هه‌وڵدانه بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى مافه‌کانى کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانى دیکه، له‌هه‌مانکاتدا، به‌رجه‌سته‌بوونى دیارده‌یه‌که که زلهێزه‌کانى دنیا په‌یمانێک ده‌ده‌ن‌و پاشان به‌هۆى گۆڕانکارى هێزو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییان له ناوچه‌که‌و دنیا دا پشتگوێى ده‌خه‌ن. وه‌ک هه‌موو ڕووداوێکى ئومێدبه‌خش کاتێک فه‌راهه‌م نابێت، نائومێدى له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت.
دواى سێ ساڵ له په‌یمانى سیڤه‌ر، هاوپه‌یمانان په‌یمانێکى دیکه له‌گه‌ڵ تورکه که‌مالییه‌کان دا له لۆزان مۆرده‌که‌ن. لۆزان نه‌ک هه‌ر ڕێگربوو له پێش دامه‌زراندنى ناوچه ئۆتۆنۆمه‌که‌و ده‌وڵه‌ته چاوه‌ڕوانکراوه‌که، به‌ڵکو کوردستانى عوسمانى به‌سه‌ر سێ ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه‌که‌دا، عێراق، تورکیا‌و سوریا، به‌فه‌رمى کرد‌و گه‌لى کوردیشى له مافى به‌ده‌وڵه‌تبوون، پێچه‌وانه‌ى گه‌لانى دیکه‌ى ناوچه‌که، بێبه‌رى کرد.
کورده‌کانى ئێران که سه‌دان ساڵ بوو له ململانێکانى نێوان سه‌فه‌وییه‌کان‌و عوسمانییه‌کان ناوچه‌کانیان خرابوویه سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وى سه‌فه‌وییه‌کان، به‌هاتنى قاجاره‌کان‌و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى نوێى ئێران له ١٩٢٥ دا، وه‌ک کوردانى دیکه، له مافى به ده‌وڵه‌تبوون بێبه‌شکران.
له غیابى ده‌وڵه‌تدا، گه‌لى کورد مافى سه‌ربه‌خۆییو سه‌روه‌رییشى لێ زه‌وتکرا. ئه‌مه‌ش له‌وکاته‌وه هه‌تا ئێستا، کڕۆکى پرسى کورد له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوین پێکدێنێت. له‌و ساته‌ى گه‌لى کورد بوو به به‌شێک له پێکهاته‌ى چوار وڵاته‌که، بوونى کورد‌و پرسى کورد نه‌ک هه‌ر له دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت به‌ڵکو له فه‌راهه‌مکردن‌و چێژوه‌رگرتن له مافه سه‌ره‌تاییه سیاسیی‌و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى دیکه‌ى – وه‌ک ئۆتۆنۆمى ناوچه‌یی، به‌کارهێنانى زمانى دایک، پراکتیزه‌کردنى ئازادانه‌ى که‌لتورو داب‌و نه‌ریت – بێبه‌شکراوه، قه‌ده‌غه‌کراوه، سنووردارکراوه یان ڕێگریلێکراوه.
له سیڤه‌ره‌وه تا ئێستا مامه‌ڵکردن له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد‌و پرسى کورد له‌لایه‌ن چوار وڵاته‌که‌وه که‌م تا زۆر گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا هاتووه، ڕۆژگارو قۆناغ هه‌بووه کورد له‌سه‌ر شوناسى کوژراوه، دووچارى پاکسازیى نه‌ته‌وه‌یى بۆته‌وه، جینۆساید کراوه، قۆناغیش هه‌بووه به تاک یان به کۆمه‌ڵ هه‌ندێک له مافه سیاسی‌و که‌لتورییه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه‌و پیاده‌کردوه. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه، چوار ده‌وڵه‌ته‌که به تێکه‌ڵه‌یه‌ک له به‌که‌مینه‌کردنى کورد‌و به‌ئاسایشکردنى پرسه‌که‌ى مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کورد کردوه. مه‌به‌ستى سه‌ره‌کیش له‌م مامه‌ڵه‌کردنه تواندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌و قڕکردنى کورد بووه له پڕۆسه‌ى دروستکردنى چوار ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه دا. ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌یه قه‌یرانى فره ئاستى به‌رهه‌مهێناوه، که پێویستى به چاره‌سه‌ره نه‌ک هه‌ر بۆ کورد به‌ڵکو بۆ ئه‌وانى دیکه‌ش چونکه پرسى کورد پێشئه‌وه‌ى کێشه‌ى کورد بێت، کێشه‌ى شکستى ئه‌و وڵاتانه‌یه که ناتوانن مه‌ده‌نى بن، بوار به جیاواز بده‌ن، دیموکراسى ڕاسته‌قینه بن.
به‌رده‌بازى چاره‌سه‌رکردنى پرسى کورد به جیاکردنه‌وه‌ى چه‌مکى داوا و ماف ده‌ست پێده‌کات، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ى کاتێک کورد داواى مافه‌کانى ده‌کات به مافى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆو سه‌روه‌رییشه‌وه، ناکرێت وه‌ک داوایه‌ک بۆ دابه‌شکردن‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌و وڵاتانه ته‌ماشابکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت وه‌ک ماف‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ ڕزگارکردنى ئه‌م وڵاتانه ببینرێت بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیرییو ئاشتى له‌و وڵاتانه‌و له ناوچه‌که‌و له جیهان.
خوێندنه‌وه‌ى سیڤه‌ر دواى سه‌ده‌یه‌ک، خوێندنه‌وه‌ى چاره‌سه‌ره‌کانى پرسى کورده. سیڤه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌ت‌و نۆرمى هه‌بوو که تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامن، وه‌ک باڵایى بکه‌ره ده‌ره‌کییه‌کان‌و دۆخى نێوده‌وڵه‌تی، دروستبوونى ده‌رفه‌ت له میانه‌ى دروستبوونى درز له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تیدا، درزگه‌لێک که ده‌رفه‌ت بۆ کورد ده‌ڕه‌خسێنێت لێیانه‌وه بێته ناو مێژووه‌وه.
سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى چه‌نده ناجێگیرو دڵڕه‌قه هێنده‌ش ده‌رفه‌ت ڕه‌خسێنه. له دۆخى که‌م ده‌سه‌ڵاتى دا مه‌عریفه‌و تواناى تێگه‌یشتن‌و زانین‌و هه‌ڵسه‌نگاندنى دینامیکیه‌ت‌و میکانیزمى سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تى زێده گرنگه.
به له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌م تابلۆیه ئێمه قسه‌و گفتوگۆى چاره‌سه‌رو ئه‌گه‌ره‌کان ده‌که‌ین. سه‌ره‌تا پرسى چاره‌سه‌ر بۆ کێ؟ به سودى کێ؟ له‌پێناو چى دا؟ جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرێت. چاره‌سه‌ر ده‌بێت هه‌م له قازانجى کورد، هه‌م له قازانجى گه‌لانى هاوسێ دا بێت چونکه کورد له‌گه‌ڵ گه‌لانى ناوچه‌که پێکه‌وه بژى یان جودابێته‌وه، ئه‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دیکه‌دا ده‌ژێت.
هه‌ڵبه‌ت، پێکه‌وه‌ژیان چه‌ندین جۆرى هه‌یه، پێکه‌وه‌ژیان وه‌ک نه‌بویه‌ک. له پاش سیڤه‌ره‌وه ئه‌و سیسته‌مه‌ى که له ناوچه‌که‌دا داڕێژراوه چاره‌سه‌رى پرسى کورد له‌م بژارده‌یه‌دا ده‌بینێت.
ئێمه له‌و دونیابینیه‌وه پرسه‌که ده‌بینین که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێک له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ى کورد دروستکرابێت ئه‌وه له ده‌رئه‌نجامدا نه‌ک بۆ کورد به‌ڵکو کێشه‌ى گه‌وره بۆ خودى ده‌وڵه‌ته‌که‌و کۆمه‌ڵگاکه‌یو کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیش دروستده‌کات. به‌سه‌ربازییبوونى کۆمه‌ڵگه‌کان، گه‌شه‌نه‌کردنیان، باڵاده‌ستیى عه‌قڵیه‌تى فاشیزم به‌شى هه‌ره زۆرى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داننه‌نان به کورد‌و چاره‌سه‌رنه‌کردنى پرسه‌که‌ی.
هه‌ندێک پرسى پێکه‌وه‌بوون له ئاستى فیکریدا له پارادایمى دیموکراسیدا ده‌بینن‌و به‌دیموکراسیکردنى ئه‌و وڵاتانه‌ى که کوردیان تێدا ده‌ژى وه‌ک چاره‌سه‌ر بۆ پرسى کورد وێناده‌که‌ن. ئه‌م دیده زیاتر ڕۆمانسییه له‌وه‌ى مێژوویی‌و واقیعى بێت. دیموکراسى ته‌نیا کاتێک ده‌بێته چاره‌سه‌ر که زامنى فره‌ییو جیاوازییه‌کان بکات‌و دووربێت له خواستى هه‌ژموونگه‌رایى نه‌ته‌وه‌ى یان گروپى سه‌رده‌ست.
یه‌کێکى دیکه له تێزه‌کانى پێکه‌وه‌ژیان که ئه‌مڕۆ بره‌وى هه‌یه، تێزى عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه. ئه‌م تێزه چه‌ندین لایه‌نى جوان‌و چه‌ندینى کێشه‌ئامێزى هه‌یه. تێزى ئۆجه‌لان له‌سه‌ر گۆڕینى سیسته‌مى ده‌وڵه‌تییو نێوده‌وڵه‌تى ناوچه‌که بونیادنراوه، که له هه‌وڵى کۆتاییهێنان به مۆنۆپۆلکردنى ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئامرازێکى نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌سته. له‌جێى ئه‌ودا پێشنیارى ئیداره‌ى خۆسه‌رى ده‌کات. ڕه‌خنه‌ى سه‌ره‌کى ئێمه له‌و تێزه سه‌رچاوه‌که‌ى له‌وه گرتوه که وه‌ک سیڤه‌ر پێمان ده‌ڵێت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى سیسته‌مى ده‌وڵه‌تیى ناوچه‌که پرسێکى ناوخۆیى نیه‌و که‌متر په‌یوه‌سته به خواست‌و ئاره‌زوى گه‌لانى ناوچه‌که، به‌ڵکو پرسێکى نێوده‌وڵه‌تییه.
لێره‌دا پرسى ده‌وڵه‌تبوون وه‌ک به‌دیل دێته پێشه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تبوون زیاتر له ڕێگایه‌کى هه‌یه. فۆرمێکى باوى ده‌وڵه‌تبوون لاى کورد، مۆدێلى نافیکرییو هه‌ستسازیى ته‌قلیدییه. ئێمه ئه‌م دیده به لاواز‌و پێ کێشه ده‌بینین.
ئێمه سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تبوون له نیشتیمان‌دا (تێره‌تۆریدا) ده‌بینین، هاوکات‌و دواتر ده‌وڵه‌تبوون له حوکمداریدا، له دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌دا، له هه‌بوونى ئاگایى ده‌وڵه‌تدارییدا، له تۆکمه‌کردنى خود‌و شوناس‌و زمان‌و که‌لتورى پێکه‌وه‌ژیان‌و یه‌کسانیو عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌رهه‌مهێنانى هێزدا، له پێشاندانى نمونه‌ى جوان به دنیادا ده‌بینین، نه‌ک داوایه‌کى ڕ‌وتى سۆزدار.
ده‌سته‌بژێرى سیاسى ته‌قلیدى کوردى به گشتى له ئاستێک‌دا نه‌بووه که بتوانێت هاوته‌ریب له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بره‌و به پرسى ده‌وڵه‌تبوون بدات. هۆکاره‌کانى ئه‌مه زۆرن، له‌وانه باڵایى حیزب به سه‌ر نیشتماندا، شه‌ڕى ناوخۆیی، نه‌بوونى تواناى دروستکردنى ده‌زگاو سیسته‌مى بان-حیزبی‌و بان-سنوریی، واته نیشتیمانیی. له‌م ساڵانه‌شدا، به‌تایبه‌تى له باشور، پرسى که‌ڵه‌که‌کردنى سامانیش ئاسته‌نگێکى گه‌وره‌یه.
له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت یه‌که‌ى سه‌ره‌کییه له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تیدا، ئه‌وا بێده‌وڵه‌تى واته ئاماده‌نه‌بوون له سیسته‌مى نێوده‌وڵه‌تیدا‌و لاوازبوون‌و به‌که‌مینه‌بوونیش له‌نێو چوار وڵاته‌که‌دا. ئه‌مه‌ش کورد ده‌خاته به‌ر ڕه‌حمه‌تى ده‌وڵه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌ى سه‌رده‌ست‌و ئه‌گه‌رى سڕینه‌وه‌و له‌ناوچوون دێنێته‌گۆڕو به‌واقیعده‌کات، چ به‌خێرایى چ به‌هێواشی.
به‌کورتی، پڕۆژه‌که‌ى ئێمه ئاوڕدانه‌وه‌یه‌که له سیڤه‌ر به‌ڵام به چاو له‌سه‌ر دواڕۆژ که خۆى له نوسینى کتێبێک به زمانى کوردى ده‌بینێت به ته‌رجومه‌کردنى بۆ تورکی‌و فارسی‌و عه‌ره‌بیو ئینگلیزی‌و فه‌ڕه‌نسی. کتێبه‌که به هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ک له‌سه‌ر په‌یمانى سیڤه‌ر ده‌ستپێده‌کات، دواتر دێته سه‌ر ده‌ستنیشانکردن‌و گفتوگۆکردنى ئه‌و بنه‌مایانه‌ى که پرسى کورد پێکدێنن. به‌دواداچوونێکیش ده‌کات بۆ سه‌د ساڵ له بێبه‌شکردنى کورد له هاوتابوون به ئه‌وانى دیکه‌و په‌راوێزبوونى له مێژوودا. ڕه‌هه‌نده ناوچه‌ییو نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى پرسى کورد‌و کاریگه‌ریى بکه‌رو ڕووداوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌سه‌ر په‌راوێزخستن له‌لایه‌ک‌و ده‌رخستنى کورد له‌لایه‌کى دیکه به‌شێکى گرنگى پڕۆژه‌که پێکدێنن. له کۆتاییدا، پڕۆژه‌که به‌چڕى گفتوگۆى چاره‌سه‌رو پێشنیاره‌کان بۆ پرسى کورد ده‌کات‌و هه‌وڵده‌دات بیرۆکه‌ى نوێ بخاته‌ڕوو بۆ گفتوگۆ‌و که‌ڵک لێوه‌رگرتن، به‌مه‌به‌ستى دروستکردنى گفتوگۆیه‌ک له نێو کورد خۆی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانى دیکه‌دا.
شێرکۆ کرمانج.. سه‌ردار عه‌زیز ئارام ڕه‌فعه‌ت هه‌ردى مێد
دوو که‌سایه‌تى دیکه، د. بورهان یاسین و کاک تاهیر خالیدی، له ده‌ستپێشخه‌ریو گه‌ڵاڵه‌بوونى بیرۆکه‌کانى ئه‌م پڕۆژه‌یه ڕۆڵى کاریگه‌رییان هه‌بووه، ئێمه ڕێز‌و پێزانینمان بۆ هه‌وڵه‌کانیان هه‌یه.
له‌یادى سه‌د ساڵه‌ى سیڤه‌ردا
له‌سه‌ر پرسى ده‌وڵه‌تبوون چوار ئه‌کادیمى پرۆژه‌یه‌ک پێشنیار ده‌که‌ن
له یادى تێپه‌ڕبوونى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر مۆرکردنى په‌یمانى سیڤه‌ردا، چوار ئه‌کادیمى پسپۆرى کورد پرۆژه‌یه‌ک وه‌ک ئه‌لته‌رناتڤێک بۆ ده‌وڵه‌تبوون له رێگاى کتێبێکه‌وه پێشنیار ده‌که‌ن.
هه‌ریه‌ک له د. شێرکۆ کرمانج و د. سه‌ردار عه‌زیز و د.ئارام ره‌فعه‌ت و د. هه‌ردى مێد توێژینه‌وه‌یه‌کیان له‌باره‌ى تیپه‌ڕبوونى سه‌د ساڵ به‌سه‌ر رێککه‌وتنامه‌ى سیڤه‌ردا له شێوه‌ى کتێبێک‌دا نووسیووه‌و له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ئه‌و چوار توێژه‌ره وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک بۆ ناساندنى کتێبه‌که‌یان ده‌ڵێن " لێره‌دا پرسى ده‌وڵه‌تبوون وه‌ک به‌دیل دێته پێشه‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تبوون زیاتر له ڕێگایه‌کى هه‌یه. فۆرمێکى باوى ده‌وڵه‌تبوون لاى کورد، مۆدێلى نافیکرییو هه‌ستسازیى ته‌قلیدییه. ئێمه ئه‌م دیده به لاواز‌و پێ کێشه ده‌بینین.
ئێمه سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌تبوون له نیشتیمان‌دا (تێره‌تۆریدا) ده‌بینین، هاوکات‌و دواتر ده‌وڵه‌تبوون له حوکمداریدا، له دروستکردنى کۆمه‌ڵگه‌دا، له هه‌بوونى ئاگایى ده‌وڵه‌تدارییدا، له تۆکمه‌کردنى خود‌و شوناس‌و زمان‌و که‌لتورى پێکه‌وه‌ژیان‌و یه‌کسانیو عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌رهه‌مهێنانى هێزدا، له پێشاندانى نمونه‌ى جوان به دنیادا ده‌بینین، نه‌ک داوایه‌کى ڕ‌وتى سۆزدار".
ده‌قى سه‌ره‌تاى پرۆژه‌که که له‌لایه‌ن ئه‌و چوار توێژه‌ره پسپۆره‌وه نووسراوه..