گه‌ریلا له حه‌فتانین ده‌یان سه‌ربازانى تورکيا گه‌مارۆ ده‌دات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، باڵى سه‌ربازى پارتى کرێکارانى کوردستان له ناوچه‌ى حه‌فتانین سه‌ربازانى تورکیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕێکى قورس له‌و ناوچه‌یه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ى ئابى 2020 میدیاى رۆژنیوز نزیک له پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) بڵاویکرده‌وه که گه‌ریلاکانی پاراستنى گه‌ل- هه‌په‌گه، له‌ناوچه‌ى حه‌فتانین ده‌یان سه‌ربازى تورکیایان گه‌مارۆداوه‌و سوپاى تورکیاش به فڕۆکه‌ى جه‌نگى و هێلیکۆپته‌ر هه‌وڵى ڕزگارکردنى سه‌ربازه‌کانى ده‌دات، به‌ڵام " تا ئێستا زیاتر له 10 سه‌ربازیان کوژراون".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه که له ناوچه‌ى پیربولاى حه‌فتانین، گروپێک له سه‌ربازانى سوپاى داگیرکه‌رى تورکیان گه‌مارۆ داوه و شه‌ڕێکى قورس له‌و ناوچه‌یه ڕووده‌دات و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
له ڕۆژى 15ى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵ، هێرشێکى نوێ بۆ سه‌ر حه‌فتانیان له ڕێگه‌ى زه‌مین و ئاسمانه‌وه له‌لایه‌ن سوپاى تورکیاوه ده‌ستپێکردووه، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا گه‌ریلاکانى هه‌په‌گه، له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى (جه‌نگى هه‌فتانین) دا، به‌رخۆدان ده‌که‌ن.