به‌رهه‌م ساڵح و فوئاد حسێن په‌یوه‌ندییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمار و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانى وڵات و چۆنییه‌تى به‌رزکردنه‌وه‌ى بۆ ئاستێکى به‌رزتر له‌گه‌ڵ وڵاتان تاوتوێ ده‌که‌ن.
سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى عێراق بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/8/8 له کۆشکى به‌غداد، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار پێشوازیکردوه له فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کانى وڵات و چۆنیه‌تى به‌رزکردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنى بۆ ئاستێکى به‌رزتر له‌گه‌ڵ وڵاتان گفتوگۆى له‌باره‌وه‌کرا.
له دیداره‌که‌دا سه‌رۆک کۆمار جه‌ختى له‌پێویستى به‌هێزکردنى پێگه‌ى عێراق له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان کردوه‌ته‌وه، تا عێراق ببێته به‌شێک له ره‌خساندنى که‌شێکى له‌بار بۆ لێکتێگه‌یشتن و دیالۆگى بونیادنه‌ر بۆ چه‌سپاندنى ئاسایش و سه‌قامگیرى له نێوان وڵاتانى ناوچه‌که‌دا.
ھاوکات دوپاتیشیکرده‌وه له‌گرنگى رۆڵى هاوسه‌نگ و ئیجابى عێراق له کاروانى په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌کییه‌کان، به‌جۆرێک ببێته مایه‌ى به‌دیهێنانى ئاشتى و پێشکه‌وتن له نێوان گه‌لان.