عه‌بدوره‌حمان سدیق پۆستێکى باڵاى پێدرا
نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پۆستێکى باڵا واژۆ کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق واژۆ کرد تا وه‌ک سه‌رۆکى ده‌سته‌ى پاراستن و چاککردنى ژینگه له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستبه‌کار بێت.
ئه‌مڕۆ 10ى ئابى 2020 نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌رکه‌وتن بۆ عه‌بدولڕه‌حمان سدیق له ئه‌رکى تازه‌یدا، ستایشى شاره‌زایى و خزمه‌ت و هه‌وڵه‌کانى به‌ڕێزى بۆ پاراستنى ژینگه و بڵاوکردنه‌وه‌ى کولتوورى ژینگه‌پارێزى هه‌ر له‌دواى ڕاپه‌رینى ئازارى 1991ـه‌وه تا کاتێک دواى ساڵى 2003 له به‌غدا له پۆستى وه‌زیرى ژینگه‌ى حکوومه‌تى عێراقیى فیدراڵ‌دا بوو له‌و بواره‌دا پێشکه‌شى کردووه.
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان هیواى خواست که "هه‌موو تاکێکى کوردستان هه‌ست به‌رپرسیاریه‌تى به‌رامبه‌ر به ژینگه بکات و بیپارێزێت".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار