پارتى و یه‌کێتى رێککه‌وتن شه‌رى راگه‌یاندن رابگرن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ یه‌کێتى و پارتى له هاوینه هه‌وارى دوکان کۆبونه‌وه، له راگه‌یه‌ندراوێکیشدا به شه‌ش خاڵ ناوه‌رۆکى کۆبونه‌وه‌که‌یان بۆ رایگشتى ئاشکراکرد که یه‌کێک له خاڵه‌کان ئه‌وه‌یه شه‌رى راگه‌یاندن رابگرن.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوى کۆبونه‌وه‌که که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، تێیدا هاتووه" بڕیاردراوه کۆبوونه‌وه‌ى مه‌کته‌بى سیاسى نێوان هه‌ردوولا به‌زووترین کات ئه‌نجام بدرێت، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا کۆکبون له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ناوه‌رۆکى رێککه‌وتنى سیاسى نێوان پارتى و یه‌کێتى که له 4ى ئادارى 2019 واژۆ کراوه و له هه‌موو رویه‌که‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تى له بابه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ک که هاوکارى حکومه‌ت و ئۆرگانه‌کانى بێت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه ته‌ندروستییه‌ى که په‌تاى کۆرۆنا دروستى کردووه و هه‌روه‌ها بارى ئابوورى و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و باشترکردنی".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که:
راگه‌یاندراوى کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان
پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان
رۆژى سێ شه‌ممه، رێکه‌وتى 11ى یٔابى 2020، شاندى تایبه‌تى گفتوگۆى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان له شارى دوکان کۆبوونه‌وه و چه‌ند ته‌وه‌رێکى په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوولایان خسته به‌رباس و گفتوگۆ و بڕیارى پێویستیان له باره‌وه وه‌رگیرا.
یه‌که‌م/ هه‌ردوولا کۆکبوین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى ناوه‌رۆکى رێککه‌وتنى سیاسى نێوان پارتى و یه‌کێتى که له 4ى یٔادارى 2019 یٔیمزاکراوه و له هه‌موو روێکه‌وه به‌گشتی و به‌تایبه‌تى له بابه‌تى په‌رله‌مان و حکومه‌ت، به‌شێوه‌یه‌ک که هاوکارى حکومه‌ت و یٔۆرگانه‌کانى بێت بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر یٔه‌و دۆخه ته‌ندروستیه‌ى که په‌تاى کۆڕۆنا دروستى کردووه و هه‌روه‌ها بارى یٔابوورى و گوزه‌رانى هاوڵاتیان و باشترکردنی.
دووه‌م/ هه‌ردوولا کۆک بووین له پشتیوانیکردنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆحوکمڕانى له سه‌رتاسه‌رى کوردستان، بۆ یٔه‌مه‌ش به په‌سه‌ند زانرا رێککه‌وتنى یٔیدارى نێوان هه‌ردوولا جێبه‌جێبکرێت و هه‌روه‌ها له هه‌ر شوێنێک گرفتێک بێته پێش به ته‌فاهوم و هاوکارى نێوان هه‌ردوولا به ڕه‌چاوکردنى لایه‌نه به‌شداره‌کانى دیکه له حکومه‌ت چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێتته‌وه و هه‌روه‌ها شۆڕکردنه‌وه‌ى بۆ ته‌واوى ده‌ڤه‌ره‌کان له یٔاینده‌دا.
سێیه‌م/ راگه‌یاندنى هه‌ردوولا خۆیان به‌دوربگرن له شێوازى نووسین و بڵاوکردنه‌وه‌ى گرژ و زبر له‌هه‌موو جۆره که‌ناڵه‌کانى راگه‌یاندن.
چواره‌م/ هه‌ردوولا کۆکبووین له په‌له‌کردن بۆ جێبه‌جێکردنى بڕگى یٔه‌لف له خاڵى شه‌شه‌مى رێککه‌وتنى سیاسى نێوان هه‌ردوولا، بۆ یٔه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی تایبه‌ت و پسۆێ له هه‌ردوولا پێکدێت بۆ یارمه‌تیدانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و زیاتر خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان.
پێنجه‌م/ سه‌باره‌ت به یاساى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌ختى یٔه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق، بۆ هاوهه‌ڵوێستى هه‌ردوولا کۆکبووین که ده‌زگاکانى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان به هاوبه‌شى و به راوێژ له‌گه‌ڵ تیمى هه‌ردوولا له حکومه‌ت و یٔه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دیراسه‌ى بابه‌ته‌که بکه‌ن و پێشنیارى گونجاو بده‌نه هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسی.
شه‌شه‌م/ بۆ سودوه‌رگرتن له‌کات و زوتر جێبه‌جێکردنى بڕیاره‌کان، بڕیاردرا کۆبوونه‌وه‌ى فراوانى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى له داهاتوویه‌کى نزیکدا له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له هه‌ولێر یٔه‌نجامبدرێت.
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان پارتى دیموکراتى کوردستان