وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق سه‌ردانێکى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا بۆ عێراق هه‌ڵوه‌شانده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به دره‌نگانێکى شه‌و هه‌ڵوێستى وه‌زاره‌ته‌که‌ى له‌سه‌ر له‌شکرکێشى رۆژى ١١ى فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ى سیده‌کان راگه‌یاندو، سه‌ردانێکى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا که بڕیار بوو پێنج شه‌ممه سه‌ردانى عێراق بکات هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى ئابى 2020 له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراقدا له‌شکرکێشى تورکیا ره‌تده‌کاته‌وه‌و مه‌حکوم ده‌کات، هه‌روه‌ها باڵوێزى تورکیا له به‌غدا بانگ ده‌که‌ن و نامه‌یه‌کى توندى دژى ئه‌و له‌شکرکێشیه پێده‌ده‌ن، تا "بیگه‌یه‌نێته سه‌رۆکایه‌تى وڵاته‌که‌ى".
له راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا داوا له حکومه‌تى تورکیا و پارتى کرێکارانى کوردستان کراوه که خاکى عێراق نه‌که‌نه جێگاى یه‌کلاییکردنه‌وه‌ى ناکۆکیه‌کانى نێوانیان.
رۆژى ١١ ى ئاب فڕۆکه‌کانى تورکیا بۆردومانى ناوچه‌ى سیده‌کانیان کرد‌و له ئه‌نجامدا دوو فه‌رمانده‌ى و چه‌ند پاسه‌وانێکى سنور که سه‌ر به‌عێراقن شه‌هیدبوون.