بافڵ تاڵەبانى و سوودانى: داواى حکومەتێکى بەهێز دەکەین

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، کە ڕەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکان خرایەبەر باس. هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامیی دیالۆگی نێوان لایەنەکان کردەوە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

لە کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە پابەندبوون بە وادەی دەستووری کرایەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە بنەما سەرەکییەکەی خزمەتکردنی خەڵک بێت، بە شێوەیەک ببێتە مایەی ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی زیاتری وڵات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار