هەڵەبجە زامدارکرا

4 ساڵ لەمەوپێش



عارف روشدى

هەڵەبجە سومبولى ستەملێکراوى نەتەوەیی گەلى کوردستانە، لەسایەى مارشی نیشتیمانى رژێمى بەعسى عێراقیدا هەڵەبجە نوقمى مردنى ژەهراوى کرا، بۆیە وەک خوسەلماندنێکی سەرفرازانە، دوێنێ دەبوایە داکۆکیی لەکوردایەتى و ژیاندۆستى بکرێت بەژەنینی مارشی (ئەى رەقیب ) شانبەشانى مارشی نوێی عێراقى پێشوازى لەمیوانەکە بکرابایە، بەڵام بەداخەوە تەنها ژەنینى مارشی عێراقى بێڕێزییەکى گەورەبوو بەگیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجەو دووپاتکردنی ستەمکاری بوو، هەروەها لەنامەى داواکارییەکانى رێکخراوێک بەناوى (قوربانیانى هەڵەبجە) لەئاستێکی نەشیاودا داواکراوە هەڵەبجە بکرێتە نوزدەهەمین پارێزگاى عێراق بێ ئەوەى ئاماژەبکات کەچوارەمین پارێزگاى هەرێمى کوردستانە!!! بەڵکو لەسەرجەم خاڵەکانى نامەکەدا لەدورو نزیکەوە ناوى هەرێمى کوردستان نەهێنراوە؟؟؟، ئەم هەموو لاسارییە لەپێناوى چیدابووە؟؟ لەکاتیکدا سەرەڕای چەندین هەوڵی بەرپرسانی هەرێم تائێستا (رژێمى نوێی عێراق) قایل نەبووە کیمیابارانکردنى هەڵەبجەو کردەى قێزەوەنی ئەنفال وەک کردەیەکى (جینوساید) بەفەرمى پێناسەبکات، هەروەها ئامادەنییە بەئەندامبوونی لە(دادگاى باڵاى تاوانەکانى جیهانى)دا، بۆ ئەوەى نەچێتە ژیر بارى بەرپرسیارەتى یاسایی و ئەخلاقییەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئاشکرایە تائێستا (ئەوەى کراوەو نەکراوە) بۆ هەڵەبجە، لەسەر ئەرکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بووە نەک حکومەتى عێراق، ئەم هەڵوێستە لەرزۆکە تەنها نەیارانى گەلەکەمانى شاگەشکە کردو نیشتیمانپەروەران و گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجەی زامدارکردەوە.

  ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان کارى بۆ دەکات، پاراستنى شکوى نەتەوەیی و نیشتیمانى گەلەکەمانە، لەو چوارچێوەیەشدا (پەسەندکردنى بەپارێزگابوونى هەڵەبجەیە) نەک دەست پانکردن و پاڕانەوە بێت، بەڵکو بەرگرى و سازشنەکردنە لەئاست مافەڕەواکانماندا، بەغدا ناتوانێت منەتبارمان بکات، بەڵکو هەر هەنگاوێکى ئەرێنى واتە تێگەیشتنێکە لەو راستییە (گەلی کوردستان) هاوبەشە لەم وڵاتەداو هەرێمى کوردستان خاوەن پێگەیەکى سیاسی، یاسایی و دەستورییە فەراموشناکرێت، بۆ یەکلاکردنەوەى کێشەکان لەسەرەتاى گوڕانکارییەکانى عێراقەوە هەرێم خوازیار بووە (دەستور) رێپیشاندەربێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار