حکومه‌تى هه‌رێم سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن له‌که‌رکوک‌و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان قبوڵ ناکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که حکومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن له‌که‌رکوک‌و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان قبوڵ ناکات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 22ى ئه‌یلولى 2020، مه‌سرور بارزانى په‌یامێکی له‌باره‌ی سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن له‌که‌رکوک‌و ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان بڵاوکردۆته‌وه‌و له‌به‌شێکیدا هاتووه، "به‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییه‌وه چاودێرى بارودۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى که‌رکووک، که به‌داخه‌وه سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن و گۆڕینى دیمۆگرافى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه که دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى ڕژێمه‌کانى پێشووى عێراقه له دژى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبوڵ ناکات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێکردنى خه‌ڵکانێک که دانیشتووى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه نین".
ده‌قى په‌یامه‌که‌ى مه‌سرور بارزانی:
به‌وپه‌ڕى نیگه‌رانییه‌وه چاودێرى بارودۆخى ناوچه کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له سنوورى پارێزگاى که‌رکووک، که به‌داخه‌وه سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردن و گۆڕینى دیمۆگرافى به‌شێوه‌یه‌کى به‌رنامه بۆداڕێژراو له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه که دووباره‌کردنه‌وه‌ى هه‌مان سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى ڕژێمه‌کانى پێشووى عێراقه له دژى خه‌ڵکى ئه‌و ناوچانه. ئه‌وه‌ى زیاتریش جێگه‌ى نیگه‌رانى و سه‌رسوڕمانى ئێمه‌یه، ئه‌و کرده‌وانه له عێراقێکى دیموکراتى ئه‌نجام ده‌درێت، که به‌پێى ده‌ستوور نه‌خشه‌ڕێگه و چۆنیه‌تى ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى ناوچه کێشه له‌سه‌ره‌کان و دیاریکردنى چێ‌ره‌نووسیان دیاریکراوه.
له‌کاتێکدا که به تووندى ئیدانه‌ى سیاسه‌تى به‌عه‌ره‌بکردنى ناوچه کێشه‌له‌سه‌ره‌کان و به تایبه‌ت له که‌رکووک ده‌که‌ین، دووپاتیشى ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌رگیز ئه‌و جۆره سیاسه‌ته قبوڵ ناکات، به تایبه‌ت گه‌ڕاندنه‌وه و نیشته‌جێکردنى خه‌ڵکانێک که دانیشتووى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه نین، ئه‌مه جیا له داگیرکردنه‌وه‌ى گوند و ناوچه کوردستانییه‌کان و ده‌رکردنى هاووڵاتییانى کورد و تورکمان له‌سه‌ر خاکى خۆیان و داگیرکردنه‌وه‌ى زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانیان و جارێکى دیکه به‌خشینى به‌و که‌سانه‌ى که 35 ساڵ له‌ژێر سایه‌ى ڕ‌ژێمى پێشوو، زه‌وییه‌کانیان داگیرکرد بوو. بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ش ، شاندێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راسپێردراوه سه‌ردانى به‌غدا بکات.
داوا له حکومه‌تى فیدڕاڵى ده‌که‌ین که ڕێکارى پێویست بگرێته به‌ر، به پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌ستوورییانه‌ى پێیدراوه، تا ڕێگرى له هه‌ندێک له ئیداره خۆجێیه‌کان بکات، که له درێژه‌دان به‌م جۆره سیاسه‌ته بوه‌ستن. هه‌روه‌ک پێویسته بڕیارى دوورخستنه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازییه‌کان بدات له ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره سیاسه‌ته و به‌کارهێنانیان له‌م پرۆسه‌یه‌دا. دووپاتیش له داواکارییه‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ى بارودۆخى ئه‌و ناوچانه و جێبه‌جێکردنى مادده‌ى 140ى ده‌ستوور. هه‌روه‌ها داواش له نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌که‌ین که به‌په‌له هه‌وڵى خۆى بدات بۆ ڕێگری‌کردن له‌و پێشێلکارییه ترسناکانه‌ى که ده‌رهه‌ق به خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى ئه‌و ناوچانه ده‌کرێت له لایه‌ن ئیداره خۆجێیه‌کانه‌وه.
سه‌پاندنى ئه‌و جۆره سیاسه‌ت وڕه‌فتارانه، هه‌ڕه‌شه له ئاشتى کۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌و ناوچانه ده‌کات که پێچه‌وانه‌ى خواستى ئێمه‌یه بۆ پێکه‌وه‌ژیانى ئاشتییانه و برایانه‌ى نێوان هه‌موو پێکهاته‌کان.
مه‌سرور بارزانى
سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
2020/9/22