ته‌ندروستى هه‌ولێر رونکردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕینى منداڵان بڵاوکرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ته‌ندروستى هه‌ولێر رونکردنه‌وه‌یه‌کى له‌سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕینى منداڵان بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌و باڵه‌خانه‌ى نۆژه‌نکراوه‌ته‌وه به‌شێک ده‌بێت له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین و بۆ خزمه‌تى که‌رتى گشتى و منداڵان ده‌بێت به‌شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 25ى ئه‌یلولى 2020 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکرده‌وه و رایگه‌یاند، وه‌کو ڕون و ئاشکرایه که نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌رینى منداڵان له ساڵى 2005ه‌وه له خزمه‌تى هاوڵاتیان دابوه بۆ چاره‌سه‌رکردنى منداڵانى نه‌خۆشى شارى هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
له‌م ساڵانه‌ى دوایى به‌هۆى زۆربونى ژماره‌ى نه‌خۆش و ڕوتێکردنى نه‌خۆش له شار و شارۆچکه جیاوازه‌کان و که‌مى ژماره‌ى قه‌ره‌وێڵه‌کان له‌م نه‌خۆشخانه‌یه که به تایبه‌ت له وه‌رزى زستان نه‌خۆشێکى زۆر ده‌خه‌وێندران له‌م نه‌خۆشخانه‌یه.. بۆیه له لایه‌ن خێرخوازێکه‌وه ده‌ستکرا به پڕۆژه‌ى دروستکردنى بینایه‌کى نوێى و سه‌رمیانه له نێو نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌رین که ده‌بێته به‌شێک له‌نه‌خۆشخانه تاوه‌کو بتوانرێت شوێنى زیاتر بڕه‌خسێنرێت بۆ نه‌خۆشى خه‌وێندراو له‌م نه‌خۆشخانه‌یه."
راشیگه‌یاند،" دوپاتى ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه به تایبه‌ت بیناى نوێى نۆژه‌نکراو له خزمه‌تى نه‌خۆشان ده‌بێت به بێ به‌رامبه‌ر و هه‌روه‌ها به‌شێکه له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌رین و ئه‌و هه‌واڵانه دورن له ڕاستى که باسى گۆڕینى بۆ که‌رتى تایبه‌ت ده‌که‌ن."
ده‌رباره‌ى ناوى باڵه‌خانه نوێیه‌که‌ى ناو نه‌خۆشخانه، ته‌ندروستى هه‌ولێر رونیکردوه‌ته‌وه،"هه‌ر کاتێک خێرخوازێک یاخود سه‌رمایه‌دارێک باڵه‌خانه‌ى نه‌خۆشخانه‌یه‌ک یا بنکه‌یه‌کى ته‌ندروستى یا هه‌ر بینایه‌ک دروستبکات له‌سه‌ر داواى خۆیان هه‌ر ناوێک داوابکرێت وه‌رده‌گیرێت و داده‌نرێت بۆ بیناکه، به‌ڵام دانانى ئه‌م ناوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و واتایه نیه که ئه‌مه ده‌بێته نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت یاخود هه‌ر مه‌به‌ستێکى تر، ئه‌م جۆره نه‌خۆشخانه و بنکانه هه‌ر موڵکى گشتى و بۆ خزمه‌تى نه‌خۆشان به‌شێوه‌ى خۆڕایى له ئه‌ستۆى حکومه‌ت ده‌مێنێته‌وه.
هاوکات ئه‌وه رونکراوه‌ته‌وه که"ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ش به‌هه‌مان شێوه به‌شێک له نه‌خۆشخانه‌ى ڕاپه‌ڕین ده‌بێت و بۆ خزمه‌تى که‌رتى گشتى و منداڵان ده‌بێت به‌شێوه‌ى بێ به‌رامبه‌ر."