بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا: خۆ ناچەمێنین

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
مهسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سێھەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا وتی "خۆ ناچەمێنین". ئەوەش ھەمان ئەو دروشمە بوو کە لە کاتی ریفراندۆمەدا بەرزی کردبوویەوە.
بارزانی ئەمڕۆ 25ی ئەیلول لە ساڵیادی ریفراندۆمدا لە تویتێکدا کە بە ئینگلیزی بڵاویکردۆتەوە نوسیویەتی "خۆ ناچەمێنین".
دوای ئەم تویتە میدیاکانی سەر بە پارتی بە گرنگەوە باسی ئەو تویتە دەکەن.
کەناڵی کوردستان 24 کە مەسرور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی خاوەنداریتی دەکات نوسیویەتی بارزانی "گهورهترین شانازییهك كه به ژیانییهوه دهیكات، ئهو ژیانه پێشمهرگانهیه".
ھەروەھا راگهیانداوێکی بلاوکردۆتەوە بەناوی راگەیاندنی 'ئۆفیسی مهلا مستهفا بارزانی'، بە ناونیشانی "ریفراندۆمی سهربهخۆیی.. شكۆ و شانازی"

بابهتی پهیوهندیدار