نەجمەدین کەریم: دەکرێت ھەنگاوەکانی داھاتوومان لەسەر ریفراندۆم بنیات بنێێن

نەجمەدین کەریم لەکاتی بانگەشەکردن بۆ ریفراندۆم لە 28ی ئابی 2017

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

نەجمەدین کەریم پاریزگاری کەرکوک لە سێیەمین سالیادی ریفراندۆمدا رایگەیاند دەکرێت ھەنگاوەکانی داھاتوو لەسەر ریفراندۆم بنیات بنرێت.

نەجمەدین کەریم یەکێک بوو لە پشتگیریکارانی ئەنجامدامی ریفراندۆم لە کەرکوک بەلام دوای سەرنەکووتنی رپسەکەو گەرانەوەی حکومەتی عێراق بۆ کەرکوک لە 16ی تشرینی یەکەمی 2017، نەجمەدین کەریمو بەشیکی تری بەرپرسان شارەکەیان بەجێھێشت.

نەجمەدین کەریم لە راگەیەنراوێکدا وتی "پڕۆسەی گشتپرسی زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و هاوکات هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بۆ ڕەتکردنەوەی ئەەو غەدرە مێژووییە، کە زیاتر لە سەدەیەك بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەەنجامدراوە".

ھەروەھا وتی "ئەەم پرۆسەیە وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار