مەترسیی هەیە دوو هەزار  داعش لە زیندانی ئەقتان ڕابکەن

2 كاتژمێر لەمەوپێش



هێزەکانی هەسەدە، یەپەژە و یەکینەکانی دژە-تیرۆر کە گرتووخانەی ئەقتان لە شاری ڕەقە دەپارێزن، ڕووبەڕووی هێرشی دژواری چەتەکانی حکومەتی کاتی دەبنەوە. مەترسیی ڕاکردنی دوو هەزار داعش لە گرتووخانەکە هەیە.

زیندانی ئەقتان لە شاری ڕەقە نزیکەی دوو هەزار چەتەی داعشی تێدایە. زیندانەکە لە ١٨ـی کانوونی دوومەوە ڕووبەڕووی هێرش دەکرێتەوە لەلایەن چەتەکانی حکومەتی کاتیی سووریاوە. شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە و یەکینەکانی دژە-تیرۆر هەم بەرەنگاری هێرشەکان دەبنەوە، هەم ڕێگری دەکەن لە ڕاکردنی چەتەکانی داعش.

سەرەڕای بانگەوازی بەردەوام لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نەتەوەیی و هێزە نێونەتەوەییەکان بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ڕاکردنی چەتەکانی داعش بەهۆی ئەم هێرشانەوە، تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێک نەدراوەتەوە.

هەروەها زیندانەکە ڕووبەڕووی هێرشی درۆنێکی تورکی بووەوە کە لە ئەنجامدا زیانی ماددی پێگەیشت. لەگەڵ ئەم هێرشەدا چەتەکان ویستیان ئاڵۆزییەک لە ناو زیندانەکەدا دروستبکەن، بەڵام ئەمە لە ماوەیەکی کەمدا کۆنترۆڵکرا.

قەسەدە ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە چەن شەڕڤانێکیان لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکان بۆ سەر زیندانی ئەقتان شەهید بوون و ئاماژەی بەوە کرد کە زیندانی ئەقتان یەکێکە لە زیندانە هەرە ناودارەکان کە چەتەکانی داعش تێیدا زیندانین.

ئەمڕۆ ئەو هێزانەی کە زیندانەکە دەپارێزن بانگەوازیان لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرد کە دەستبەجێ ڕێوشوێن بگرێتە بەر. شەڕڤانان بەڵێنیان دا کە ئەوان بە هەموو شێوەیەک گەلەکەیان لە تیرۆر دەپارێزن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار