کەشناسى: پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ سێ شەممە 20-1-2026

کەش / ئاسمان لە ناوەڕاست و باکوری هەرێم ساماڵ و پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ دابارینی بەفر و بارانی پچڕ پچڕ تا کاتەکانی نیوەڕۆ پاشان کۆتایی دێت .

خێراى با / لەسەر خۆ-مامناوەند ( 10– 20) کم/ک بەتایبەت لە ناوچەکانی ڕۆهەڵاتی هەرێم .

ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات

مەوداى بینین / (8-10)کم دەبێت

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی گەرمی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە

هەولێر : 7 پلەی سیلیزی

پیرمام : 3 پلەی سیلیزی

سۆران : 3 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -4 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 5 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ : 6 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 5 پلەی سیلیزی

دهۆک : 5پلەی سیلیزی

زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 5 پلەی سیلیزی

سبەى چوار شەممە ‌21-1-2026

کەش/ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە ناوچەشاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت

خێراى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 5 – 15 ) کم/ک .

ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات

پلەکانی گەرما/ نزمترین پلەکانی گەرمی کەمێک بەرز دەبێتەوە بەڵام بەرزترین پلەکانی گەرما بە (2-3) پلەی سیلیزی بەرزتر دەبێتەوە بە بەراورد بە پلەکانی گەرمی ئەمڕۆ .

مەوداى بینین / 8– 10 کم .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 9 پلەی سیلیزی

پیرمام :4 پلەی سیلیزی

سۆران : 4 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : -3 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 7 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :7 پلەی سیلیزی

دهۆک :6 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 7 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 8 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 8 پلەی سیلیزی

تێبینی / بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما شەختە و بەستن ڕوودەدات لەهەندێ ناوچە وە بەتایبەت لەو ناوچانەی بەفری لێ باریوە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار