هەسەدە و یەپەژە: چەند هێرشێكی گروپەكانی سەربە دیمەشقمان تێكشكاندووە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو هێرشی چەکدارانی دیمەشقیان لە بەرەی سەرین لە باشووری کۆبانێ تێکشکاندووە و لەئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشیان لەناوچوون و ئەوانەشی لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا بوون کوژران.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە:
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، رووبەڕووی دوو هەوڵی هێرشی یەک لە دوای یەکی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە بەرەی سرینی باشووری کۆبانێ بوونەتەوە و تێکیانشکاندوون.
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 3:00 تاوەکو 06:00ـی بەیانیی هێزەکانمان بە ئازایەتی و توانایەکی بەرزەوە بەرپەرچی هێرشەکانیان دایەوە."
- لە پێکدادانەکانی بەرەی سریندا "ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆشی هێزەکانی حکومەتی سووریا تێکشکێندراون و سەرنشینەکانیان کوژراون."
- لە بەرەی "ئەبو سوڕە"، هێزەکانیان بە وردی گورزێکیان لە کاروانێکی سەربازیی هێزەکانی حکومەتی سووریا داوە و ناچاریان کردوون "بکشێنەوە و هەڵبێن."
- لە بەرەی گوندی "خان مامەد" لە باشووری رۆژهەڵاتی کۆبانێ، هەوڵێکی دیکەی پێشڕەوی تێکشکێندراوە و "دوژمن گورزی کەمەرشکێنی بەرکەوتووە و پلانەکەی شکستی هێناوە و ناار بە کشانەوە کراوە."
- هێزەکانی سووریای دیموکرات و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) لە ئامادەیی تەواودان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر دەستدرێژییەک، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە گەل و خاکەکەیان
