پارتی ناوی قایمقامی نوێی شەنگالی دیاریکرد

4 ساڵ لەمەوپێش



خدر ره‌شۆ شنگالی به‌ڕێوبه‌ری پێشووی ناحیه‌ی "سنوونێ" وه‌ك قائیمقامی نوێی قه‌زای شنگال ده‌ستنیشانكرا، دوای رێككه‌وتنی هه‌ینی رابردووی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له‌ باره‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئیداری و ئه‌منیی شنگاله‌وه‌.

قادر قاچاخ، بەرپرسی لقی پارتی لە شنگال ڕایگەیاند ھەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون خدر ڕەشۆ کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێ بوو بکرێتە قایمقامی نوێی شنگال و ئەوان چاوەڕوانی هەنگاوی پراکتیکیی حکومەتی عێراقن تا هێزە چەکدارەکان "وەدەر بنرێن" و ئیدارەی نوێی شنگال دەست بە کارەکانی بکات.

وتیشی "قایمقام پشکی کوردە و لەنێو کوردیشدا هی پارتییە و پارتی بە ئیستحقاقی خۆی دەزانێت، ئێمە چاوەڕوانی کرداری حکومەتی عێراقین تا ئەو هێزە نایاساییانە دەربکرێن و ئیدارەی نوێ دەستبەکار بێت."

"خدر ره‌شۆ شنگالی له‌دایكبووی 1968ه‌ و به‌كالۆریۆسی له‌ یاسا هه‌یه‌ و خه‌ڵكی شنگاله‌ و پێش (2014)، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سنوونێی سه‌ر به‌ قه‌زای شنگال بووه‌. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار