مووچەی پەروەردە دوادەکەوێت.. گۆڕانکاریی بەسەر لیستی مووچەدا دێت

4 ساڵ لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، سبەی لیستی مووچە ئامادە نابێت و هۆکارەکەشی بۆ گۆڕانکاری بەسەر مانگی دابەشکردنی مووچە گەڕاندووەتەوە.

دەی راگەیێندراوەکە:

ئاگاداری گشت بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەو هۆبەکانی سەر بە پەروەردەمان دەکەین کە سبەی شەممە ٢٠٢٠/١٠/١٧ لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە، وەک دەزانن هۆبەی ژمێریاری مووچەو وردبینی و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە بەردەوامن لەکار کردن و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرمووچەو گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو و خانەنشینی کەڕێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت. بۆیە ڕۆژی یەک شەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی ڕێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین. 

لەگەڵ ڕێزدا

ب. پەروەردەی ڕۆژئاوا

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار