هێمن هه‌ورامى: سه‌رۆکى حکومه‌ت وه‌ڵامى پرساندنه‌که‌ى ناردووه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند که 23 په‌رله‌مانتار به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان داواى پرساندنیان له‌سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زاره‌تى دارایى کردووه‌و حکومه‌تیش هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێت وه‌ڵامه‌که‌ى ناردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان.
ئه‌مڕۆ 18ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، هێمن هه‌ورامى، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له‌ناو بیناى په‌رله‌مان رایگه‌یاند:" به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆ 23 په‌رله‌مانتار داواى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى و ئابووریان کردووه، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌فته‌یه‌ک ده‌بێت 11ى ئه‌م مانگه وه‌ڵامى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى داوه‌ته‌وه‌و له نزیکترین کاتدا ده‌یکه‌ینه به‌رنامه‌ى کاره‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به سوتاندنى ئاڵاى کوردستان و باره‌گاى پارتى له‌به‌غدا کرد‌و سه‌ره‌راى ئیدانه‌کردنى داواى له حکومه‌تى عێراق کرد لێپرسینه‌وه‌ى یاسایى له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا بکات که ئه‌و کاره‌یان کردووه.