نه‌جمه‌دین که‌ریم کۆچى دوایى کرد
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نوسینگه‌ى نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى پێشووى که‌رکوک به‌هۆى جه‌ڵته‌ى مێشکه‌وه گیانیله‌ده‌ستداوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31لا تشرینى یه‌که‌مى 2020، نوسینگه‌ى دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم له راگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، به داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، که دواى نه‌خۆشکه‌وتنى له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو به‌ڕێز دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى که‌رکوک، ئێستا رۆژى ھه‌ینى کاتژمێر 11ه‌ى شه‌و به‌کاتى ئه‌مریکا کۆچى دواییکرد.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌که:
(ێا أَیَّتُهَا النَّفْسُ الْمُگْمَئِنَّه‌ُ ارْجِعِی إِڵى رَبِّکِ رَاچِێه‌ً مَرْچِیَّه‌ً فَادْخُلِی فِی عِبَادِی ۆادْخُلِی جَنَّتِی)) هاونیشتمانیانى ئازیز له که‌رکوک و کوردستان ...
به داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، که دواى نه‌خۆشکه‌وتنى له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو به‌ڕێز دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم، پارێزگارى که‌رکوک، ئێستا رۆژى ھه‌ینى کاتژمێر ١١ه‌ى شه‌و به‌کاتى ئه‌مریکا کۆچى دواییکرد.
هاوکات ئاشکراى ده‌که‌ین، که له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خوالێخۆشبوو دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم ته‌رمى به‌ڕێزییان ده‌هێنرێته‌وه بۆ کوردستان و به شێوه‌یه‌کى کاتى له کوردستان به خاک ده‌سپێردرێت، تا ئه‌و کاته‌ى شارى که‌رکوک ئازاد ده‌کرێت و له ژێر ئه‌منیه‌ت و ئارامى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ده‌بێت ، به شێوه‌یه‌کى هه‌میشه‌یى ده‌برێته‌وه بۆ شارى که‌رکوکى پیرۆز.
به‌ڕێز دکتۆر نه‌جمه‌ین، پێش کۆچکردنى یه‌کجاره‌کی، ڕاسپارده‌ى ئه‌وه‌ى به‌جێهێشت، که له‌به‌ر سه‌لامه‌تى وته‌ندروستى گشتى له دۆخى ئێستاى بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هیچ جۆره قه‌ره‌باڵه‌غى و پرسه‌یه‌کى بۆ دانه‌نرێت.
خانه‌واده‌ى دکتۆر نه‌جمه‌دین سوپاسى بێ پایانى خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌رده‌برن، که له ماوه‌ى ڕابردوودا به به‌رده‌وامى له خه‌مى ته‌ندروستى خواڵێخۆشبوو دکتۆر نه‌جمه‌دین بوونه. (( إِنَّا لِلَّهِ ۆإِنَّا إِڵیْهِ رَاجِعُونَ))
نووسینگه‌ى خوالێخۆشبوو
دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم
٣١/١٠/٢٠٢٠