نێچیرڤان بارزانی هاوسۆزى بۆ قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى تورکیا و یۆنان راگه‌یاند

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان په‌یامێکى هاوخه‌میى بۆ قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى تورکیا و یۆنان ده‌نێرێت و هیواى زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له تویتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و که‌سوکارى قوربانیانى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى تورکیا و یۆنان ده‌کات که ئێستا 25 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و رایگه‌یاند: "هاوسۆز و هاوخه‌میانم"
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: "خواى مه‌زن گیانیان شاد بکات و دڵنه‌وایى به هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت. هیواى زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران و به‌رکه‌وتووان ده‌خوازم".
دوێنێ هه‌ینى 30ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک له شارى ئیزمیر به‌گوڕى 6.7 پله‌ى رێخته‌ر روویدا، به‌پێى ئاماره فه‌رمییه‌کان تا ئێستا 25 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 804 که‌سیش برینداربوون.

