ته‌ندروستى پێشمه‌رگه: ڤایرۆسى سارس له‌ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه، به‌پشتبه‌ستن به زانیارییه‌کانى تاقیگه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له سلێمانی، ئاشکراى کرد جگه‌له کۆرۆنا" له ئێستادا ڤایرۆسى سارس له‌ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆته‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى تشرینى دووه‌مى 2020، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه، رایگه‌یاند "له تاقیگه‌ى مۆلیکوله‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا له پشکنینه نوێکاندا بۆ گومان‌لێکراوان به په‌تاى کۆرۆنا، بۆیان ده‌رکه‌وتوه که له‌ئێستادا جگه‌له ڤایرۆسى کۆرۆنا، ڤایرۆسى سارس له‌ناو هاوڵاتیاندا بڵاوبۆته‌وه."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که "ده‌بێ به‌شێوازێکى گونجاو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره ڤایرۆسه بکرێت و جیابکرێته‌وه له SARS-Cov2 که به کۆڤید ناسراوه."
هاوکات، ده‌زگاى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه "هه‌ندێک له هاوڵاتیان نیشانه‌کانى کۆڤیدیان هه‌یه، به‌ڵام له پشکنینى PCR به نێگه‌تیڤ ده‌رده‌چن چونکه کۆڤیدیان نییه‌و ئه‌شێ سارسى یه‌که‌میان هه‌بێت."

