نێچیرڤان بارزانى داوا له بابه شێخ ده‌کات ببێته چه‌تر بۆ ئێزدییه‌کان
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایى له میرى نوێى ئێزدییه‌کان کرد و رایگه‌یاند:"هیوادارین ببیته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدییان".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه21ى تشرینى دووه‌مى2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بابه شێخى ئێزدییان، پیرۆزبایى ده‌ستبه‌کاربوونى کرد و هیواى سه‌رکه‌وتنى له ئه‌رکه‌که‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها "هه‌موو پشتگیرییه‌کى بۆ ئێزدییان دووپاتکرده‌وه."
هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یێندراوێکى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه که"ئه‌رکى به‌ڕێز بابه شێخ، ئه‌رکێکى رۆحیى ئایینییه و نابێت هیچ کاریگه‌رییه‌کى سیاسى به‌سه‌ر به‌ڕێزیان و ئه‌رکه ئایینییه‌که‌یه‌وه هه‌بێت".
هاوکات سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، "هیواى خواست که ببێته چه‌ترى کۆکه‌ره‌وه‌ى ته‌واوى ئێزدییان و بتوانێت سه‌رکه‌وتووانه رۆڵى خۆى له ته‌بایى و پێکه‌وه‌ژیان و یه‌کترقبووڵکردنى نێوان پێکهاته‌کانى کوردستان و عێراق بگێڕێت."
هه‌ر به‌پێى راگه‌یێندراوه‌که‌ى سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان،"بابه شێخ سوپاس و پێزانینى خۆى بۆ پیرۆزبایى و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕى و داوای‌کرد سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکایه‌یه‌تیى هه‌رێمى کوردستان و ته‌واوى لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کان له هه‌رێمى کوردستان له هاوکارى و پشتگیریى ئێزدییان به‌رده‌وام بن".
رۆژى 14 ئه‌م مانگه 2020، له کۆبوونه‌وه‌ى میر و جڤاتى رووحانیى کوردانى ئێزدى شێخ عه‌لى ئیلیاس وه‌کو بابه شێخى ئێزدییان دیارى کرا.