ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرکران که ئه‌مڕۆ هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک له سلێمانی
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه ده‌ستگیرکراون که ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر خاوه‌نى چێشتخانه‌که که ژماره‌ى ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ستگیرکراوه‌کان پێنج که‌سن.
ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 22ى تشرینى دووه‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانی، له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد:"ئه‌مڕۆ له ڕوداوێکدا چه‌ند که‌سێک هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر چێشتخانه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کى عه‌قارى له شارى سلیمانى دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى چێشتخانه‌که سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر تۆمه‌تباران تۆمارکردو دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر پۆلیسى سلێمانى لێکۆڵینه‌وه‌کانى بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیرکردنى تۆمه‌تباران ده‌ستپێکرد."
هه‌روه‌ها پۆلیسى سلێمانى ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که "توانرا له ماوه‌یه‌کى که‌مدا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران که ژماره‌یان پێنج که‌سه ده‌ستگیربکرێن و له‌ئێستادا به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران ڕاگیراون و لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه."
وه‌ستا کامه‌ران، خاوه‌نى چێشتخانه‌ى کامه‌ران، دواى ئه‌وه‌ى هێرشى کرابوه سه‌ر، له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"دوا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هێزێکى چه‌کدار به‌دو وه‌نه‌وشه‌ى جام ڕه‌شه‌وه هێرشیان کرده سه‌رمان له‌ناو چێشتخانه‌که‌دا به 12 که‌س په‌لاماریاندام و په‌نجه‌شم به‌و هۆیه‌وه برینداره‌و به‌له‌قه‌و شه‌ق لێیاندام و گرته‌ى ڤیدیۆیشمان له‌سه‌ر هێرشه‌که‌یان هه‌یه".
ناوبراو رونیکرده‌وه "پرسیومه بۆچى هێرشم ده‌که‌نه سه‌رو په‌لامارم ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌وان جنێویان پێداوم و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیان کردوه که دێینه‌وه سه‌رت و ده‌تکوژین و نه‌شمزانیوه بۆچى به‌و شێوه‌یه هێرش ده‌که‌نه سه‌رم و خه‌ڵک هه‌روا سه‌رى سوڕماوه له‌و کاره."
وه‌ستا کامه‌ران ئاماژه‌ى به‌وه کرد"من کرێچى خاوه‌نى چێشتخانه‌که‌م و دواى ئه‌وه‌ى کێشه‌ى یاسایى که‌وته نێوانمانه‌وه بۆم چۆڵکردو دواتر چومه‌ته ئه‌وبه‌ره‌وه، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى ئاوى بۆرییه‌که‌ى لێگرتمه‌وه، چوم سکاڵام لێکرد دواتریش ته‌نازولم له‌سکاڵاکه کرد، به‌ڵام مافى گشتى له‌سه‌ر مابوو ئیتر ئه‌مڕۆ هاتونه‌ته سه‌رم، هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ته‌له‌فۆن هه‌ڕه‌شه‌ى کوشتنیان لێکردم".
له‌به‌رامبه‌ردا زانا که‌مال حه‌کیم ئاغا که‌سى نزیک خاوه‌ن موڵکى پێشووى چێشتخانه‌ى کامه‌ران له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاگادارى ئه‌و هێزه نه‌بون که چونه‌ته سه‌ر چێشتخانه‌ى کامه‌ران و وتیشى "خاوه‌نى ئه‌و چێشتخانه‌یه ناوى به‌رپرسان و یه‌کێتى ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه نییه، ئه‌مه کێشه‌ى نێوان خاوه‌ن موڵک و کرێچییه".
هه‌روه‌ها وتیشی"ئاگادارى ئه‌و هێزه نیم، ئێمه که‌سانى مه‌ده‌نین و خاوه‌نى بنه‌ماڵه‌یه‌کى ناسراوین و هه‌ڵناکوتینه سه‌ر خه‌ڵک، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى یاسایى لایه ده‌توانێت پێشکه‌شى ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌تى بکات، ئاگادارى ئه‌و ده‌ستدرێژییه نه‌بوم که باسى ده‌کات، ئایا ئێوه ته‌ئکیدن ئه‌و هێزه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چۆته سه‌رى یان بۆ شتى تر بوه؟".