سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: له‌م هه‌فته‌یه‌دا کێشه‌ى 320 ملیار دیناره‌که چاره‌سه‌ر ده‌بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:"به‌ڵێنمان پێدراوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا کێشه‌ى ناردنی 320 ملیار دیناره‌که چاره‌سه‌ر بکرێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ى تشرینى 2020، فه‌وزى هه‌ریری، سه‌رۆکى دیوانى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌میدیاکانی پارتی ڕاگه‌یاندووه، به‌ڵێن به‌هه‌رێمى کوردستان دراوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا کێشه‌ى 320 ملیار دیناره‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
هه‌روه‌ها فه‌وزى هه‌ریرى ده‌شڵێت:" ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان‌و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکوه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌په‌یوه‌ندیى به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق و لایه‌نه‌کان، به‌ڵام دیاره سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق ناتوانێت هه‌موو کاره‌کان به‌دڵى خۆى بکات".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار