قوباد تاڵه‌بانی: ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسایى خۆم بۆ سزادانى ژنکوژان به‌کارده‌هێنم
3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستن ده‌ڵێت:" هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسایى خۆم به‌کارده‌هێنم بۆ ده‌ستگیرکردن و سزادانى ژنکوژان.
قوباد تاڵه‌بانى له ئه‌کاونتى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاویکردوه‌ته‌وه: له رۆژى جیهانى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان رایده‌گه‌یه‌نم، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتى سیاسى و یاسایى خۆم به‌کارده‌هێنم بۆ ده‌ستگیرکردن و سزادانى ژنکوژان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى که توندوتیژى دژى ژنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردوه: له ماوه‌ى 10 مانگى رابردودا زیاتر له 8 هه‌زار ژن که توندوتیژیان به‌رامبه‌ر کراوه و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر بوه په‌یوه‌ندییان به هێڵى 119وه کردوه و له‌ناو ئه‌مانه‌دا زیاتر له 6 هه‌زار سکاڵاى توندوتیژى لاى حکومه‌ت تۆمار کراوه.
هاوکات، جه‌ختیله‌وه‌شکردوه‌ته‌وه: ده‌ستخۆشى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى ده‌که‌م که توانیویانه لێکۆڵینه‌وه‌ى ته‌واو بۆ نزیکه‌ى 4 هه‌زار حاڵه‌ت بکه‌ن و دۆسیه‌کانیان خستوه‌ته به‌رده‌م دادگا، ئه‌رکه له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێکمان دژ به توندوتیژى و نایه‌کسانى جێنده‌ریى بوه‌ستینه‌وه و هه‌نگاو بنێین به‌ره‌و هێنانه‌دى هاوسه‌نگى جێنده‌رى له پێناو گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگایه‌کى ته‌ندروست.