ئیسرائیل ئاماده‌کارى بۆ هێرشى تره‌مپ بۆسه‌ر ئێران ده‌کات
هه‌موو بژارده‌کان به‌رانبه‌ر ئێران له‌سه‌ر مێزن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل رایانگه‌یاند، هێزه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئیسرائیل له‌م چه‌ند هه‌فته‌ى رابردودا رێنماییان پێدراوه بۆئه‌وه‌ى ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ ئه‌گه‌رى هێرشى سه‌ربازیى ئه‌مریکا دژى ئێران پێش کۆتایهاتنى ئیداره‌که‌ى تره‌مپ.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌مى 2020، میدیاکانى ئه‌مریکا بڵاویکردوه، حکومه‌تى ئیسرائیل رێنمایى به سوپا داوه له ئاماده‌باشیدابن، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زانیاریى هه‌واڵگرییان هه‌بێت به‌وه‌ى تره‌مپ فه‌رمانى هێرشێکى له‌و شێوه‌یه ده‌دات، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رپرسانى باڵاى ئیسرائیل پێشبینیى "ماوه‌یه‌کى زۆر هه‌ستیاری" ده‌ستاوده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات له تره‌مپه‌وه بۆ بایدن ده‌که‌ن که بڕیاره له 20ى کانونى دوه‌مى 2021 ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى سوپاى ئیسرائیل که نه‌یانویستوه ناویان ئاشکرابکرێت، ئاماژه‌یان به‌وه کردوه، ئاماده‌کارییه‌کانى سوپاى ئیسرائیل په‌یوه‌ندیى به ئه‌گه‌رى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ى هێزه‌کانى سه‌ر به ئێرانه به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ یا له‌ڕێگه‌ى هێزه‌کانى نزیک لێى له سوریا، غه‌ززه و لوبنان.
بێنى گانتز، وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردودا دوجار له‌گه‌ڵ کریستۆفه‌ر میله‌ر، وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریکا به وه‌کاله‌ت قسه‌ى کردوه و تاوتوێى هه‌ماهه‌نگییه‌کانى ئێران و سوریایان کردوه.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا هه‌فته‌ى رابردو سه‌ردانى ئیسرائیل و چه‌ند وڵاتێکى دیکه‌ى که‌نداوى کرد و تاوتوێى پرسى ئێرانیان کردوه. ئه‌و به‌رپرسانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکاش که له سه‌ردانه‌کاندا له‌گه‌ڵ مایک پۆمپیۆ بون به‌میدیاکانیان راگه‌یاندوه، "هه‌موو بژارده‌کان به‌رانبه‌ر ئێران له‌سه‌ر مێزن".
ئه‌مریکا فڕۆکه‌ى بۆمبهاوێژى B52ى گه‌ڕاندوه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست؛ ئه‌وه‌ش وه‌کو ئاماژه‌یه‌کى دیکه بۆ ئاماده‌کارى بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران لێکدانه‌وه‌ى بۆ کرا.