ئێران پەشیمان بویەوە، هەینی کۆبونەوەکە دەکرێت
کاتژمێرێک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، بڕیارە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا کاژمێر 10 بەیانی رۆژی هەینی لە مەسقەت بەڕێوەبچێت، سوپاسی برایانی عومان دەکەم کە هەموو شتێکی پێویستیان بۆ ئەو دانیشتنە رێکخستووە.
ئەمشەو ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنرانەوە.
هاوکات هەر ئێستا بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران رۆژی هەینی لە عومان بەڕێوە دەچێت.
بابهتی پهیوهندیدار
