پێشەوا هەورامانی بۆ محەممەد حەلبوسی: هەولێر شوێنی کەسانی سپڵە نییە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەڵامی محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدومی دایەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا حەلبوسی دەڵێت: ئەگەر ژیانیشمی لەسەر دانێم ناچمە هەولێر و دەبێت ئەو تێڕوانییە خۆبەزلزانییەم بگاتە ئاستی واقیع.
پێشەوا هەورامانی لە وەڵامدا ئەمەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیووە: هەولێر پێشوازیت لێناکات.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمى كوردستان، لە وەڵامی محمەد حەلبوسی سەرۆكی حزبی تەقەدوم-دا دەڵێت، هەولێر پێشوازی لە سەردانەکەتان ناکات، چونکە لێرە شوێنێک نییە بۆ كەسانێك چاكەیان لەبەرچاو نەبێت.
هەورامانی لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی: تۆ نوێنەرایەتی ئەو ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیستیە دەکەیت کە پێویستە لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ بكرێت لەسەر بۆ ئەو ملیۆنەها دۆلارەی لە ڕێگەی گەندەڵیەوە بەدەستت هێناوە، بە قۆستنەوەی خوێن و ئارەقەی گەلی عێراق، بەردەوامی بوونی کەسانی وەک ئێوە بەداخەوە ئەوە دووپات دەکاتەوە کە شۆڤێنیزم هێشتا لە عێراقدا هەڵنەوەریووە.
پێویستە پەند و وانە لە مێژوووە وەربگریت؛ هەرێمی کوردستان بەرهەمی قوربانیدانێكی بێئەندازەیەو تۆ زۆر لەوە بێبایەخ تری سنورێک بۆ ئیرادەی دابنێیت.
پێشتر حەلبوسی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند: هەرگیز سەردانی هەولێر ناكەم و پێویستە ئەو تێڕوانە خۆبەلزانیەش بگاتە ئاستێكی واقیعی.
