کەشناسى: شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ پێنج شەممە   5-2- 2026 
کەش /ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت.  

خێراى با / لەسەرخۆ ( 5 – 15 ) کم/ک.
ئاراستەی با /  باشووری خۆرهەڵات
مەوداى بینین / لە نێوان  ( 7 – 9 ) کم دەبێت. 

پلەکانی گەرما /  بەگشتی بەرزترین پلەی گەرما کەمێک نزم  دەبێتەوە بە (1- 2 ) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە پلەی دوێنێ ، وەک لە خوارەوە ئاماژەى پێدراوە. 
هەولێر 14پلەی سیلیزی 
پیرمام 9پلەی سیلیزی

سۆران 8 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 9 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 13 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 15 پلەی سیلیزی

سبەى هەینی   6-2- 2026  
کەش/ ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانێکی باکووری دەریای ناوەراست شەپۆڵێکی تری نمە باران و بەفر لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو ناوچەکەمان دەگرێتەوە بۆیە لەکاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران ولەگەل بەفرێکی کەم سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژ هەلات و پارێزگای سلێمانی دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی  رۆژی شەممە کاریگەری  درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێم . 

خێراى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند  ( 10 – 25) کم/ک. 
ئاراستەی با /  باشووری  خۆرهەلات

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 4- 6 ) کم دەبێت
پلەکانی گەرما / بەرزترین پلەکانی گەرمای نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :15 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی

سۆران 8 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 1 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 13 پلەی سیلیزی
دهۆک 13پلەی سیلیزی

زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 16 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار