وه‌زیرى دارایى پلانێکى بۆ دابه‌زاندنى به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار ئاشکرا کرد

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

‌وه‌زیرى دارایى عێراق پلانێکى ئاشکراکرد بۆ دابه‌زاندنى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراقى ده‌دات له‌رێگه‌ى قه‌واڵه‌وه‌ به‌به‌هاى سێ بۆ پێنج ملیار دۆلار.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 27ى تشرینى دووه‌مى  2020عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌ وته‌یه‌کدا له‌ کۆنگره‌ى یه‌کێتى بانکه‌ ئه‌هلییه‌کانى عێراق ڕایگه‌یاند:" وه‌زاره‌تى دارایى چاکسازى له‌ سیاسه‌تى دارایى ده‌کات، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ى په‌ڕه‌ى سپى چاکسازیه‌وه‌".

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌وڵى خسته‌ڕووى قه‌واڵه‌ى دارایى ده‌ده‌ین بۆ هاوڵاتییان به‌به‌هاى 3 بۆ 5 ملیار دۆلار و کاتێک ئه‌و قه‌واڵانه‌ پێشکه‌ش ده‌کرێن نرخى دینار به‌رامبه‌ر دۆلار جێگیر ده‌بێت".
عه‌لى عه‌لاوى جه‌ختیکردووه‌ته‌وه‌، که‌رتى بانکیى یه‌کێکه‌ له‌ گرنگترین که‌رته‌کان و ده‌وڵه‌ت کار ده‌کات بۆ پشتگیریکردنى، ئه‌ویش له‌رێگه‌ى جوڵه‌ى ئابورییه‌وه‌.  

هاوکات، ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه‌ که‌ جوڵه‌ى چاکساى ئابوری ئێستا زۆر جدییه‌ و له‌ حکومه‌ته‌کانى داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.  
له‌ئێستادا نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عێراق 100 دۆلار به‌ 125 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت.


  

 
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار