ئه‌مریکا که‌شتى جه‌نگى فڕۆکه‌هه‌ڵگرى ره‌وانه‌ى که‌نداو کرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مریکا وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ ئه‌گه‌رى دروستبونى گرژی، که‌شتى جه‌نگى و فڕۆکه‌هه‌ڵگرى (USS)ى ره‌وانه‌ى که‌نداو کرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریکا به سى ئێن ئێنى رایگه‌یاند، که‌شتى جه‌نگى و فڕۆکه‌هه‌ڵگرى (USS Nimitz)ى وڵاته‌که‌یان به‌ره‌و ناوچه‌ى که‌نداو به‌ڕێکه‌وتووه، ئه‌وه‌ش به‌ئامانجى به‌هێزکردنى تواناى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که‌دا، که هاوکاته له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ى هێزه‌کانیان له عێراق و ئه‌فغانستان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو که ره‌وانه‌کردنى ئه‌و که‌شتییه جه‌نگییه به‌فه‌رمانى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ئه‌مریکا بوه، به‌ڵام "په‌یوه‌ندى نیه به کوژرانى زانا ئه‌تۆمییه‌که‌ى ئێران، چونکه پێشتر بڕیارى ره‌وانه‌کردنى ئه‌و که‌شتییه درابو و ئامانج له بڕیاره‌که‌ش به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌کانى تارانه له‌ناوچه‌که‌دا.