به‌هار مونزیر: بەڵگەمان لایە کچە 13 ساڵەکە ھەینی گواستراوەتەوە
4 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
به‌هار مونزیر بەڕێوەبەری رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان رایگەیاند کەبەڵگەیان لایە کچە (13) ساڵەکە ھەینی گواستراوتەوەو ئەو پیاوەی کە لەمیدیاکان حاشای کردووە لەمارەبڕینی کچەکە خزمێکى نزیکى پیاوه‌که دانی بەوەدا ناوە مارەی بڕیوە.
ماوەی چەند رۆژێکە وێنەی پیاوێک لەگەڵ کچێکی منداڵدا بڵاوبۆتەوە کەھاوسەرگریی لەگەڵ کردووە، بەڵام پیاوەکە لەچەند میدیایەک قسەی کردووەو دەڵیت شتەکە وانیە.
به‌هار مونزیر به‌هاوڵاتى وت بەڕێوەبەری رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان باسی لەوەشکرد کەکچەکە تەمەن (13) ساڵە لەبری قەرز دراوەتە پیاوەکە کەتەمەنی سەروو (40) ساڵە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەش، پیاوە (40) ساڵانەکە روونکردنەوەی دا‌و گوتی، کارێکی وای نەکردووە، ئەو کچەی وێنەکەی لەگەڵیدا بڵاوبووەتەوە، کچی هاوڕێیەکیەتی و لەموسڵ وێنەکە گیراوە.
به‌هار مونزیر وتیشی "چاره‌که سەعاتێک پێش ئه‌وه‌ى ئه‌و پیاوه‌ى هاوسه‌رگیرى کردووه‌و کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که ئه‌نجامبدات قسه‌مان له‌گه‌لًَ خزمێکى پیاوه‌که کردووه و دڵنیایى کردوینه‌وه‌و وتى هیچ دوودڵى تێدا نیه ئه‌و که‌یسه وایه، هاوسه‌رگیری کردووه رۆژى جومعه گوێزاویه‌ته‌وه".
وتیشی "چوار پێنج ژنى تائێستا هێناوه، ئه‌م کچه مناڵه که‌هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵدا کردووه رۆژى هەینی گوێزاویه‌تیه‌وه".
ھەروەھا وتی "سه‌دان که‌یسى له‌م جۆره هه‌یه، خۆ ئه‌و که‌یسانه‌ى سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه ئه‌وانه که‌سانێکى به‌ویژدانن پێیانوایه ئه‌مه ناماقوڵه پیاوێکى چل په‌نجا ساڵ له‌گه‌ڵ کچێکى سیانزه چوارده ساڵ هاوسه‌رگیرى بکات، به‌و ده‌ستدرێژییه ئه‌ڵێن زه‌واج، ئیتر به‌هه‌ر دین و یاسایه‌ک بێت".
به‌هار ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که‌سکاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه نه‌کردووه، ته‌نها داوایان له‌حکومه‌ت کردووه بچن به‌دوایدا، چونکه پاراستنى ئه‌و ته‌مه‌نه له‌سه‌ر حکومه‌ته "مه‌لاکان له‌ده‌ره‌وه‌ى دادگا ده‌چن به‌چوارده پانزه ساڵى ماره‌یان ده‌بڕن که‌س نازانێ کێن".
بەهار مونزیر، وتیشی "قسەمان لەگەڵ کەسوکاری پیاوەکە کردووە گوتویانە ئەو کچەی کەتەمەنی (13) ساڵ و چەند مانگێکە لەبری قەرز لەماڵێک وەرمانگرتووەو ئێستا دراوەتە پیاوێکی تەمەن (40) ساڵ.
بەوتەی بەهار مونزیر، مارەبڕینەکە لەڕێگەی مامۆستایەکی ئایینییەوە کراوەو نازانن کەمامۆستاکە سەر بەوەزارەتی ئەوقافە یاخود نا.