پاکێجى سزادانى تورکیا ته‌نها واژۆى تره‌مپى ماوه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆنگرێسى ئه‌مریکا، 12به‌ندى دارشتووه بۆ سزادانى تورکیا و کۆنگرێس داواى کردووه پێنج بىه‌ندیان خێرا جێبه‌جێ بکرێن که هاوده‌کردنى کاڵاى تورکیشى له‌خۆگرتووه‌و ته‌نها واژۆى تره‌مپى ماوه.
کۆنگرێسى ئه‌مریکا، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى به‌رگریى 2021ى ئاماده کردووه‌و له 740ملیار دۆلار پێکدێت، و له چه‌ند رۆژى ئاینده‌دا ده‌خرێته به‌ر ده‌ستى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ى واژۆى له‌سه‌ر بکات و تێدا سزاکانى تورکیاشى تێدایه به‌هۆى کرینى موشه‌کى ئێس 400ى رووسى.
هه‌روه‌ه تێدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو که 12 به‌ند ئاماده کراوه بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره که پێنج به‌ندیان به‌زووترین کات جێبه‌جێ بکرێت و تایبه‌تن به هاورده‌کردنى کاڵاى تورکیی.
هاوکات، له پڕۆژه‌یاساکه‌دا داننان به سه‌روه‌رى رووسیا له دورگه‌ى قرم، قه‌ده‌غه کراون و بڕى 250 ملیۆن دۆلار هاوکارى سه‌ربازى پێشکه‌شى ئۆکراینا ده‌کرێت.