جۆ بایدن: ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که له‌گه‌ڵ ئێران
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
جۆ بایدن ده‌ڵێت، وڵاته‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ش سوک ده‌کات، ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بده‌ن.
له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵى سى ئێن ئێن، جۆ بایدنى سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریکا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رێککه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئێران‌و سزاکانى سه‌ر ئه‌و وڵاته سوک ده‌کات ئه‌گه‌ر چه‌ند گره‌تنییه‌ک بدات.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هه‌وڵه‌کانى تره‌مپ له‌م دۆسیه‌یه‌دا شکستیهێناوه له‌گه‌ڵ ئێران".
ئه‌مه دووه‌م جاره جۆبایدن سه‌رۆکى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا به‌ڵێن ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێکه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌که له‌گه‌ڵ ئێران، چاوه‌روان ده‌کرێت به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى به‌رزببێته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار