ئه‌مریکا: ده‌بێت کوردانى رۆژئاڤا به‌شدارى دانوسانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌باره‌ى ڕۆژئاڤاى کوردستانه‌وه ڕایگه‌یاند، "چاره‌نوسى ڕۆژئاڤاى کوردستان پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌شبێت به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ى کانونى یه‌که‌مى 2020، جۆیڵ ڕایبۆرن نێرده‌ى نوێى تایبه‌تى ئه‌مریکا بۆ کاروبارى سوریا له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى که له‌شارى ئیستانبوڵه‌وه به ئۆنلاین به‌شداریکرد رایگه‌یاند:" هه‌ر هه‌ڵبژاردنێک ڕ‌ژێمى دیمه‌شق تاکلایه‌نه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش له‌سوریا ئه‌نجامیبدات، هیچ ڕه‌وایه‌تییه‌کى نابێت‌و دانى پێدا نانێن".
جۆیڵ ڕایبۆرن ڕاشیگه‌یاند، "چاره‌نوسى ناوچه‌کانى باکورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا (ڕۆژئاڤاى کوردستان) پێویستى به‌وه‌یه له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى سیاسیى سوریادا چاره‌سه‌ربکرێت‌و ده‌بێت پێکهاته‌کانى ناوچه‌که‌ش ده‌نگیان له‌پرۆسه‌ى سیاسیى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌بێت‌و به‌شدارى دانوستانه‌کانى جنێڤ بکه‌ن".
جۆیڵ ڕایبۆرن له‌لایه‌ن ئیداره‌ى دۆناڵ تره‌مپه‌وه دانراوه‌و جه‌میس جێڤرى، که‌پێشتر نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مریکا بوو له کاره‌که‌ى دوورخراوه‌ته‌وه.