تره‌مپ واژۆى له‌سه‌ر سزادانى تورکیا کرد
"لیره‌ى تورکى به‌ته‌واوى هاره ده‌کات و به‌هاکه‌ى به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى داده‌به‌زێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر کڕینى سیستمى به‌رگرى ئێس-400 ى روسى له‌لایه‌ن تورکیاوه، بڕیارى سزادانى ئه‌و وڵاته‌ى واژۆکرد.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا واژۆى له‌سه‌ر سزادانى تورکیا کرد به‌هۆى کرینى سیستمى موشه‌کى ئێس 400ى رووسى.
دواى سزادانى تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆ کۆمارى تورکیا ده‌ستبه‌جێ وهڵامیدایهوهو رایگه‌یاند:" ئه‌و بڕیاره پێشێلکردنى په‌یماننامه‌ى باکورى ئه‌تڵه‌سییه".
دواى سزادانه‌که‌ى تورکیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه، به‌هاى لیره‌ى تورکیا به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مریکى دابه‌زى و چاوه‌روان ده‌کرێت به‌ته‌واوى به‌هاى لیره هاره بکات.
چاودێرانى ئابوورى تورکیا، سزادانى وڵاته‌که‌ى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه به مه‌ترسى گه‌وره ده‌زانن بۆ که‌مبونه‌وه‌ى به‌هاى دراوى وڵاته‌که‌یان به‌رانبه‌ر دراوه بیانییه‌کان به‌تایبه‌ت دۆلارى ئه‌مریکى.