ئه‌مریکا ئامانجى سه‌پاندنى سزاکانى به‌سه‌ر تورکیادا ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به هاوتا تورکییه‌که‌ى مه‌ولود چاوش ئۆغلۆى راگه‌یاندووه که سزاکانى واشنتن به‌سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا به‌هۆى کڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌کى ڕوسى ئێس 400 ه‌وه بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ى کانونى یه‌که‌مى 2020، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا کیل براون وتى مایک پۆمپیۆ له‌میانه‌ى گفتوگۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وتویه‌تى " ئامانج له سزاکان ئه‌وه‌یه ڕێگه‌نه‌ده‌ین ڕوسیا پاره‌یه‌کى زۆرى ده‌ستبکه‌وێت و ده‌ستى بگاته سیستمى به‌رگرى تورکیا و کارى تێبکات."
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سزاکانى ئه‌مه‌ریکا ئامانج لێیان لاوازکردنى توانا سه‌ربازییه‌کان تورکیا نیه."
هاوکات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا داواى له تورکیا کردوه " چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ئێس 400 بکه‌ن به‌شێوه‌یه‌ک که له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانى هاریکارى به‌رگرى نێوان دو وڵاته‌که‌دا بگونجێت و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌کانى وه‌کو ئه‌ندامێک له هاوپه‌یمانێتى ناتۆ و جۆره چه‌کێک بکڕێت که له‌گه‌ڵ چه‌که‌کانى هاوپه‌یمانێتى ناتۆدا بگونجێت."
هه‌فته‌ى رابردوو، ئه‌مریکا سزاى به‌سه‌ر که‌رتى پیشه‌سازى چه‌ک و به‌رگرى تورکیادا سه‌پاند، به‌ڕێوه‌به‌رى پیشه‌سازى دروستکردنى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى تورکیاشى له‌نێو لیستى سزادراواندا تۆمارکردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى کرینى سیستمى موشه‌کى ئێس 400ى رووسیه‌وه بووه.