کازمی: که‌س نایه‌وێت راستگۆبێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌په‌یامێکدا رایگه‌یاند:" که‌س نایه‌وێت راستگۆبێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و به‌رپرسیارێتى تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌که بگرێته ئه‌ستۆ".
مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: "ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵتان راستگۆبم و کار بۆ چاکسازى و گه‌شه‌ى راسته‌قینه بکه‌ین، به‌ڵام به‌بێ ده‌ستبردن بۆ هه‌ژار و به‌شخوراوان".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" هیچ که‌سێک نایه‌وێت له‌گه‌ڵ گه‌ل راستگۆ بێت، به‌رپرسیارێتیى چاکسازیى ئابوورى ریشه‌یى له ئه‌ستۆ بگرێت که وڵات به ته‌واوى له‌و قه‌یرانه ده‌ربهێنێت".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار